إعدادات العرض
1- خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم (منداڵدان)، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت، پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ، خراپەکار یان چاکەکار، ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟ ئایا چەندێک دەژێت؟ هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە
2- فریشتەکان لە نور (ڕووناکی) دروستکراون، وجنۆکەکان لە بڵێسەیەکی بێ دوکەڵی ئاگر دروستکراون، وئادەم لەو شتە دروستکراوە کە وەسفەکەى بۆتان باسکراوە
3- فریشتەکان هاوەڵی کۆمەڵێک نابن ئەگەر سەگ یان زەنگیان لەگەڵدا بێت
4- ئەوەى من دەیبینم ئێوە نایبینن، ئاسمان دەنگی دێت ومافى خۆیەتی دەنگی لێوە بێت، شوێنی هەر چوار پەنجەیەک فریشتەیەک هەیە کە لەسەر نێوچەوانی سوجدەی بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بردووە
5- جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا پلەوپایەى ئەهلی بەدر چۆنە لە لای ئێوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە باشترینی مسوڵمانانن
6- کاتێک جبریل -علیه السلام- لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو، دەنگێکی لەسەرەوە بیست وسەری بەرزکردەوە
7- ڕوخسەتم پێدراوە قسە بکەم سەبارەت بە فریشتەیەک لە فریشتەکانی خودا کە عەرش هەڵدەگرن، نێوان نەرمەی گوێی وشانەکانى (هێندەى) دووری حەوت سەد ساڵە
8- خواى گەورە هەندێک فریشتەى هەیە بەسەر زەویدا دەگەڕێن؛ سەلامی ئومەتەکەم دەگەیەنن بە من
9- ئەمە ئەو کەسەیە کە عەرش بۆ مردنی جوڵا، ودەرگاکانى ئاسمانى بۆ کرایەوە، وحەفتا هەزار فریشتە ئامادەى جەنازەکەى بوون، یەک جار گوشرا، پاشان ڕزگاری بوو
10- لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانمان کۆدەکردەوە لە کاغەزەکانەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: توبا بۆ شام