فریشتەکان هاوەڵی کۆمەڵێک نابن ئەگەر سەگ یان زەنگیان تێدا بێت

فریشتەکان هاوەڵی کۆمەڵێک نابن ئەگەر سەگ یان زەنگیان تێدا بێت

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فریشتەکان هاوەڵی کۆمەڵێک نابن ئەگەر سەگ یان زەنگیان تێدا بێت».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە فریشتەکان هاوەڵی کۆمەڵێک نابن لە سەفەردا ئەگەر سەگ یان زەنگیان لەگەڵدا بێت، ئەم زەنگانە هەندێك جار بە ئاژەڵانەوە هەڵدەواسرێن وكاتێك ئاژەڵەكان دەجووڵێن ؛ دەنگیان هەیە.

فوائد الحديث

نەهی کردن لە ڕاگرتنی سەگ وكردنی بەهاوڕێ، جگە لە سەگی ڕاو یان پاسەوانی نەبێت ؛ كە ڕاگرتنیان دروستە.

ئەو فریشتانەى لەو كۆمەڵە دوور دەکەونەوە؛ فریشتەى ڕەحمەتن، بەڵام ئەو فریشتانەى بەندەکان دەپارێزن وئەوانەى کردەوەکان دەنووسن لە هەموو کاتێکدا لەگەڵ مرۆڤدان ؛ لەكاتی نیشتەجێبوون وسەفەریان ولە هەموو حاڵەتێكدا.

نەهی كردن لەبەكارهێنانی زەنگ ؛ چونكە مۆسیقای -میزماری- شەیتانە، وخۆچواندنە بە گاوڕەكان لەبەكارهێنانیدا.

دەبێت مسوڵمان بەردەوام هەوڵبدات دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی كە دەبنە هۆی دووركەوتنەوەی فریشتەكان لێی.

التصنيفات

فریشتەکان