خواى گەورە هەندێک فریشتەى هەیە بەسەر زەویدا دەگەڕێن؛ سەلامی ئومەتەکەم دەگەیەنن بە من

خواى گەورە هەندێک فریشتەى هەیە بەسەر زەویدا دەگەڕێن؛ سەلامی ئومەتەکەم دەگەیەنن بە من

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە هەندێک فریشتەى هەیە بەسەر زەویدا دەگەڕێن؛ سەلامی ئومەتەکەم دەگەیەنن بە من».

[صەحیحە] [نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە هەندێک فریشتەى هەیە زۆر بەسەر زەویدا دەگەڕێن، ئەگەر کەسێک لەم ئومەتە سەلام بکات لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا ئەو فریشتانە سەلامەکە دەگەیەنن بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، دەڵێن: فڵان سەلامی لێتکرد.

التصنيفات

فریشتەکان