موژدەت لێبێت بە دوو نور (ڕۆشنایی) کە بە تۆ بەخشراوە وبە هیچ پێغەمبەرێک لە پێش تۆ نەبەخشراوە

موژدەت لێبێت بە دوو نور (ڕۆشنایی) کە بە تۆ بەخشراوە وبە هیچ پێغەمبەرێک لە پێش تۆ نەبەخشراوە

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «کاتێک جبریل -علیه السلام- لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو، دەنگی جیڕەجیڕێكی لەسەرەوە بیست وسەری بەرزکردەوە، فەرمووی: «ئێستا لە ئاسمان دەرگایەک کرایەوە تەنها ئەمڕۆ کراوەتەوە وهەرگیز نەکراوەتەوە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، وفریشتەیەک دابەزی، هەروەها فەرمووی: ئەمڕۆ فریشتەیەک لێیەوە دابەزی بۆ سەر زەوی هەرگیز دانەبەزیووە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، (وکاتێک فریشتەکە دابەزی) سەلامی کرد (لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) وپێی فەرموو: موژدەت لێبێت بە دوو نور (ڕۆشنایی) کە بە تۆ بەخشراوە وبە هیچ پێغەمبەرێک لە پێش تۆ نەبەخشراوە: سورەتی -الفاتحة-، وکۆتاییەکانى سورەتی -البقرة- (دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی البقرة)، هەر پیتێكیان لێبخوێنیتەوە ئەوا پێت دەبەخشرێت».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

فریشتە جبریل -علیه السلام- لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو، دەنگی جیڕەجیڕێكی لە ئاسمانەوە بیست وەكو دەنگی دەرگا وابوو كاتێك دەكرێتەوە، جبریل سەری بەرزکردەوە وسەیری ئاسمانی كرد، پاشان بە پێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم-: ئەمڕۆ ئەم دەرگایە کرایەوە لە ئاسماندا، وهەرگیز پێشتر نەكراوەتەوە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، وفریشتەیەک لە فریشتەكان دابەزی بۆ سەر زەوی، وهەرگیز دانەبەزیووە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، وکاتێک فریشتەکە دابەزی سەلامی کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێی فەرموو: موژدەت لێبێت بە دوو نور وڕۆشنایی مەزن کە بە تۆ بەخشراوە وبە هیچ پێغەمبەرێک لە پێش تۆ نەبەخشراوە، ئەوانیش بریتین لە: سورەتی -الفاتحة-، وکۆتاییەکانى سورەتی -البقرة- (دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی البقرة). پاشان فریشتەكە فەرمووی: هەریەكێك هەرپیتێكیان لێبخوێنێتەوە ئەوا ئەوەی تێیاندایە لە خێر ونزا وداوا كردن خوای گەورە -سبحانه وتعالی- پێی دەبەخشێت.

فوائد الحديث

فەزڵ وپلە وپایەی سورەتی -الفاتحة- وکۆتا ئایەتەکانى سورەتی -البقرة-، هاندان بۆ خوێندنەوەیان بە بەردەوامی وكردەوە پێكردنیان.

ئاسمان چەند دەرگایەکی هەیە لێیانەوە فەرمانى خواى گەورە دادەبەزێت، وناکرێنەوە تەنها بە فەرمانى پەروەردگار نەبێت -سبحانه وتعالى-.

ڕوونكردنەوەی ڕێزداری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لای پەروەردگاری، وئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە ڕێزلێنانێكی پێبەخشی كە بە هیچ پێغەمبەرێك لە پێش ئەو نەبەخشراوە، وئەم دوو ڕۆشناییەی پێبەخشی.

لە شێوازەكانی بانگەوازی كردن بۆ لای الله: موژدە دان بە خێر وچاكە.

التصنيفات

فەزڵی سورەت وئایەتەکان, فریشتەکان