إعدادات العرض
هەندێک بەردم بۆ بهێنە بۆئەوەى تاراتی پێبکەم، وئێسک وتەپاڵەم بۆ مەهێنە
هەندێک بەردم بۆ بهێنە بۆئەوەى تاراتی پێبکەم، وئێسک وتەپاڵەم بۆ مەهێنە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گۆزەڵەیەک ئاوی هەڵگرتبوو بۆ دەستنوێژگرتنی وپێدوایستیەکانى، کاتێک شوێنی دەکەوت وهەڵیدەگرت، فەرمووی: «ئەوە کێیە؟» ووتی: من ئەبو هورەیرەم، فەرمووی: «هەندێک بەردم بۆ بهێنە بۆئەوەى تاراتی پێبکەم، وئێسک وتەپاڵەم بۆ مەهێنە». منیش هەندێک بەردم بۆی هێنا بە لێواری جلەکەم هەڵم دەگرت، ولە تەنیشتی دایانم نا، پاشان ڕۆیشتم هەتاوەکو تەواو بوو ولەگەڵیدا ڕێم کرد، ووتم: بۆچی ئێسک وتەپاڵەت بەکارنەهێنا؟ فەرمووی: «ئەوانە خواردنی جنۆکەکانن، وکۆمەڵێک لە جنۆکەکانى نوسەیبین هاتن بۆ لام، وچەندێک باش بوون، پرسیاریانم لێم کرد سەبارەت بە قوت وخواردنیان، بۆیە منیش داوام لە خواى گەورە کرد ئەگەر بە لای هەر ئێسکێک یان تەپاڵەیەک تێپەڕ ببن؛ خواردنیان لەسەر بدۆزنەوە».
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Españolالشرح
ئەبی هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- ڕێی دەکرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گۆزەڵەیەک ئاوی هەڵگرتبوو بۆ دەستنوێژگرتنی وپێدوایستیەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە هەندێک بەردی بۆ بهێنێت بۆئەوەى خۆی پێ پاک بکاتەوە، وئێسک وتەپاڵەی (پاشەڕۆی ئاژەڵی) بۆ نەهێنێت، ئەبوهورەیرەش هەندێک بەردی بۆی هێنا بە لێواری جلەکەی هەڵی دەگرت، ولە تەنیشتی دایای نا، پاشان ڕۆیشت هەتاوەکو تەواو بوو، ئەبو هورەیرە پرسیاری لێیکرد: هۆکاری چی بوو ئێسک وپاشەڕۆی بەکارنەهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوانە خواردنی جنۆکەکانن، وکۆمەڵێک لە جنۆکەکانى نوسەیبین* هاتن بۆ لای. وبە چاکە وەسفیانی کرد، وپرسیاریان لێیکرد سەبارەت بە قوت وخواردنیان، ئەویش داواى لە خواى گەورە کرد ئەگەر بە لای هەر ئێسکێک یان پاشەڕۆیەکی ئاژەڵ تێپەڕ ببن؛ خواردنی لەسەر بدۆزنەوە، وئەمە تایبەتکراوە لە -صحیح مسلم- دا: (لكم كل عظم ذكر اسم الله عليه يقع في أيديكم أوفر ما يكون لحما، وكل بعرة علف لدوابكم) واتە: (بۆ ئێوەیە هەموو ئێسکێک دەستتان بکەوێت کە ناوى خوداى لەسەر هێنرا بێت؛ گۆشتی لەسەر زیاتر دەبێت، وهەموو پاشەڕۆیەکی ئاژەڵ -تەپاڵەیەک- خواردنە بۆ ئاژەڵەکانتان). *(نوسەیبین: شوێنێکی بەناوبانگە لە نێوان عێراق وشام)التصنيفات
ئادابەکانی سەرئاو کردن