إعدادات العرض
1- خۆتان لە میز پاک ڕابگرن، چونکە زۆرینەی سزای گۆڕ بە ھۆی ئەوەیە
2- ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت ئەوا با ئاو بکاتە نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با تاک بەکاربهێنێت، وئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو؛ ئەوا با سێ جار دەستی بشوات پێش ئەوەی بیخاتە نێو تەشتەکەوە، چونکە یەکێک لە ئێوە نازانێت شەو دەستی لە کوێی بووە
3- ئەگەر کەسێکتان چووە سەرئاو بۆ میز یان پاشەڕۆ فڕێدان؛ ئەوا با پشت و ڕوو لە قیبلە نەکات، بەڵکو با ڕوو ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا بکات
4- با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لە کاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەر ئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە پەرداخەکە لە کاتی خواردنەوەدا
5- نزاى: «اللهم إني اعوذ بك من الخبث والخبائث»
6- خۆتان بپارێزن لەو دوو نەفرەتلێکراوەکان، ووتیان: دوو نەفرەتلێکراوەکان چیین ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: ئەو کەسەیە لە ڕێگای خەڵکی یان لە سێبەرەکەیان خۆی خاڵی دەکاتەوە
7- ڕۆژێکیان چوومە سەربانی ماڵی حەفسە، پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- سەرئاوی دەکرد؛ ڕووی لە شام وپشتی لە کەعبە بوو
8- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ سەرئاو کردن دەچووە، من وگەنجێکی خزمەتکاری کوندەیەکی ئاو ودار گۆچانێکمان بۆی ھەڵدەگرت؛ بە ئاوەکە خۆی پاک دەکردەوە
9- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە تارات کردن بە تەپاڵە یان ئێسک، وفەرمووی: ئەوان (شوێنی پیس) پاک ناکەنەوە
10- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: غفرانك
11- نەهی لێمان کرد لەوەى: ڕوو لە قیبلە بکەین لە کاتی پاشەڕۆ فڕێدان یان میز کردن، یان تارات کردن بە دەستی ڕاست، یان تارات کردن بە کەمتر لە سێ بەرد، یان تارات بکەین بە تەپاڵە یان ئێسک
12- هەندێک بەردم بۆ بهێنە بۆئەوەى تاراتی پێبکەم، وئێسک وتەپاڵەم بۆ مەهێنە