با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لە کاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەر ئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە پەرداخەکە…

با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لە کاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەر ئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە پەرداخەکە لە کاتی خواردنەوەدا

لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لە کاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەر ئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخەکە لە کاتی خواردنەوەدا».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمان بە مسوڵمان دەکات کە دەستی ڕاستی لە شەرمگەی نەدات لە کاتی میزکردندا، ونابێت بە دەستی ڕاست خۆی پاک بکاتەوە لە پاشەڕۆی ناو سک یان میز، وهەروەها نەهی دەکات لە هەناسەدان لە ناو پەرداخ (جام - گڵاس) یان هەر شتێکی تر کە خواردنەوەی تێدا بخورێتەوە؛ چونکە ئەمە زیانی زۆری هەیە.

التصنيفات

ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە, ئادابەکانی سەرئاو کردن