پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: غفرانك

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: غفرانك

لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: «غفرانك*». لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ سەرئاو کردن، فەرمانى پێم کرد بەوەى سێ بەردی بۆ بهێنم (بۆئەوەى خۆی پاک بکاتەوە)، دوو بەردم دۆزیەوە، وبە دوای سێیەمدا گەڕام؛ بەڵام نەمدۆزیەوە، تەپاڵەیەکم (تەپاڵەیەکی وشکم) هەڵگرت وهێنام، دوو بەردەکەى برد وتەپاڵەکەى فڕێدا»، فەرمووی: «ئەمە پیسە». *(واتە: خودایە، لێم خۆش بە)

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - بوخاری گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: (غفرانك)*، واتا لە پاش دەرچوون لەسەر ئاو داواى لێخۆشبوونی لە خواى گەورە دەکرد؛ ولەوەیە حیکمەت ئەوە بێت وخودا زاناترە لەبەرئەوەى ئازار وناڕەحەتی هەستپێکراو لەسەر لاشە لادەچێت بۆیە باشتر وایە مرۆڤ داوا لە خواى گەورە بکات کە قورسی وناڕەحەتی واتایی -تاوان وگوناهەکانى- لەسەر لابدات ئەمیش بە داوای لێخۆشبوون لە خواى گەورە. ولە گێڕانەوەى ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ سەرئاو کردن، فەرمانى پێم کرد بەوەى سێ بەردی بۆ بهێنم (بۆئەوەى خۆی پاک بکاتەوە)، دوو بەردی دۆزیەوە، وسێیەمی نەدۆزیەوە، تەپاڵەیەکی ئاژەڵی (تەپاڵەیەکی وشکی) هەڵگرت وهێنای، گومانى وابوو کە ئەمەش دەبێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەردەکەى برد وخۆی پێیان پاککردەوە وتەپاڵەکەى فڕێدا، وهۆکارەکەى ڕوونکردەوە، ئەویش ئەوەیە تەپاڵە پیسە، ونابێت مرۆڤ خۆی پێ پاکبکاتەوە، چونکە پیس وبۆگەنە، ئەگەرچیش تەپاڵەکە هی ئاژەڵێک بێت کە گۆشتی حەڵاڵە؛ چونکە تەپاڵە خۆراکی ئاژەڵی جنۆکەکانە. *(واتە: خودایە، لێم خۆش بە)

التصنيفات

ئادابەکانی سەرئاو کردن