نەهی لێمان کرد لەوەى: ڕوو لە قیبلە بکەین لە کاتی پاشەڕۆ فڕێدان یان میز کردن، یان تارات کردن بە دەستی ڕاست، یان تارات کردن بە کەمتر لە سێ بەرد، یان تارات بکەین بە…

نەهی لێمان کرد لەوەى: ڕوو لە قیبلە بکەین لە کاتی پاشەڕۆ فڕێدان یان میز کردن، یان تارات کردن بە دەستی ڕاست، یان تارات کردن بە کەمتر لە سێ بەرد، یان تارات بکەین بە تەپاڵە یان ئێسک

لە سەلمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێی ووترا: پێغەمبەرەکەتان -صلى اللە علیە وسلم- فێری هەموو شتێکی کردوون هەتاوەکو تەنانەت چوونە سەرئاویش، (سەلمان) ووتی: بەڵێ، «نەهی لێمان کرد لەوەى: ڕوو لە قیبلە بکەین لە کاتی پاشەڕۆ فڕێدان یان میز کردن، یان تارات کردن بە دەستی ڕاست، یان تارات کردن بە کەمتر لە سێ بەرد، یان تارات بکەین بە تەپاڵە یان ئێسک».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (لە سەلمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێی ووترا: پێغەمبەرەکەتان -صلى اللە علیە وسلم- فێری هەموو شتێکی کردوون هەتاوەکو تەنانەت چوونە سەرئاویش): واتا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هاوەڵانی فێری ئادابەکانی سەرئاوکردن کرد لە کاتی چوونە شوێنی سەرئاوکردن هەتاوەکو دەرچوون، لەوانەش: نەهی کردووە لە ڕووکردن یان پشتکردن لە قیبلە لە کاتی سەرئاوکردن، ونەهی کردووە لە تارات کردن بە دەستی ڕاست وخۆ پاککردنەوە لە پاشەڕۆ بە تەپاڵە یان بە ئێسک. (-سەلمان- ووتی: بەڵێ، نەهی لێمان کرد لەوەى: ڕوو لە قیبلە بکەین لە کاتی پاشەڕۆ فڕێدان یان میز کردن): واتا ئەگەر لەسەرئاو کردن بەردەوام بێت نابێت ڕوو لە قیبلە بکات ونابێت پشتی تێبکات؛ چونکە قیبلەی مسوڵمانانە وڕووی تێدەکەن لە کاتی نوێژەکان وپەرستەکانى تردا، وپیرۆزترین وڕێزدارترین ئاراستەیە، بۆیە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت و بەمەزن دابنرێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَنْ يُعَظِّمْ حُرُمَاتِ اللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ عِنْدَ رَبِّهِ} [الحج: 30] واتە:{ئینجا ھەرکەسێک (سنوورەکانی خواى گەورە) بپارێزێت و بە گەورەی بگرێت ئەوە بۆ خۆی چاکترە لای پەروەردگاری}. (یان تارات کردن بە دەستی ڕاست): چونکە دەستی ڕاست بۆ شتە پاک وچاکەکان بەکاردێت، بەڵام بۆ لابردنی شتی زیانبەخش وپیس دەستی چەپ بەکاردەهێنرێت وەکو خۆ پاککردنەوە لە پاش سەرئاوکردن، ولە فەرموودەیەکی تردا: (ولا يَتَمَسح من الخلاء بيمنيه) واتە: (خۆی پاک نەکاتەوە -لە پاشەڕۆ- بە دەستی ڕاستی). (یان تارات کردن بە کەمتر لە سێ بەرد): ئەمیش لەو شتانەیە کە نەهی لێکردووە ئەگەرچیش خۆپاککردنەوە ڕوویدا بە کەمتر لە سێ بەرد؛ دەبێت سێ بەرد یان زیاتر بەکاربهێنن، چونکە زۆرجار بە سێ بەرد یان زیاتر مرۆڤ پاکدەبێتەوە لە پاشەڕۆ، ئەمە ئەگەر لە پاش بەردەکە ئاوی بەکارنەهێنا؛ بەڵام ئەگەر ئاوی بەکارهێنا پاش بەردەکە، ئەوا ئاساییە کەمتر لە سێ بەرد بەکاربهێنێت پاشان خۆی بە ئاو پاک بکاتەوە، چونکە لە حاڵەتی دووەمدا مەبەست کەمکردنەوەى پاشەڕۆیە لە شوێنەکە نەک لابردنیەتی بە شێوەیەکی کامڵ، وپاشان بەهۆی بەکارهێنانى ئاوەکە بە کامڵی پاک دەبێتەوە. (یان تارات بکەین بە تەپاڵە): ئەمیش لەو شتانەیە کە نەهی لێکردووە بۆ تارات کردن بەکاربهێندرێت؛ چونکە ئالیکی ئاژەڵی جنۆکەکانە، هەروەکو لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە: (أن وفداً من الجِن جاءوا إلى النبي -صلى الله عليه وسلم- فسألوه الزاد فقال: لكم كل عَظْم ذُكِر اسم الله عليه، يقع في أيديكم أوفَر ما يكون لحْمَا، وكل بَعَرة علف لِدَوابِّكم) [رواه مسلم] واتە: (کۆمەڵێک جنۆکە هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاریان لێیکرد سەبارەت بە خۆراک وزادیان، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بۆ ئێوەیە هەموو ئێسکێک ناوی خودای لەسەر هێنرا بێت، لەو کاتەدا گۆشتی زیاتر دێتە نێو دەستتان زیاتر لەوەى لەسەری بووە، وهەموو تەپاڵەیەک -پاشەڕۆیەکی ئاژەڵ- خۆراکە بۆ ئاژەڵەکانتان). پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (یان ئێسک): هەروەها نەهی کردووە لە تارات کردن بە ئێسک؛ چونکە خۆراکی جنۆکەکانە، هەروەکو لە فەرموودەى پێشوو باسکرا وهەروەها گێڕانەوەى تر هاتووە لەوانەش: (فلا تستنجوا بهما فإنهما طعام إخوانكم) [رواه مسلم] واتە: (تارات بە ئەوانە مەکەن چونکە ئەوانە خۆراکی براکانتانن). بۆیە؛ سونەت ڕوونیکردووەتەوە کە حیکمەت لە بەکارنەهێنانى ئەمانە بۆ خۆپاککردنەوە ئەوەیە کە پیس نەبن بۆ ئەوانەى خۆراکە بۆیان؛ چونکە ئەگەر بۆ تارات کردن بەکاربێت، ئەوا خۆراکەکەى لێیان تێکداوە وزیانی پێیان گەیاندووە، وپاشەڕۆی ئاژەڵ بەهەرحاڵ ناکرێت بەکاربهێنرێت بۆ خۆ پاککردنەوە چونکە خۆی پیسی وبۆگەنە چۆن شتی بۆگەن بە شتی بۆگەن پاک دەبێتەوە!!، هەروەها ئێسک چونکە لووسە شوێنکە پاک ناکاتەوە ولەوەیە ئازار وزیان بە مرۆڤ بگەیەنێت.

التصنيفات

ئادابەکانی سەرئاو کردن