پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە تارات کردن بە تەپاڵە یان ئێسک

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە تارات کردن بە تەپاڵە یان ئێسک

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە تارات کردن بە تەپاڵە یان ئێسک»، وفەرمووی: «ئەوان (شوێنی پیس) پاک ناکەنەوە».

[صەحیحە] [دارەقوطنی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەو كەسەی سەرئاو دەكات بە میز یان پیسی كردن بەوەی بە ئێسكی ئاژەڵ یان تەپاڵە وپیسی وشكی ئاژەڵ خۆی پاك بكاتەوە؛ وفەرمووی: ئەوانە پیسی پاك ناكەنەوە، ولاشەی لەو پیسیە خاوێن نابێتەوە.

فوائد الحديث

ڕوونكردنەوەی هەندێك لە دابەكانی تارات وسەرئاو كردن.

نەهی کردن لە خۆپاککردنەوە لە پاشەڕۆ بە تەپاڵە؛ بەهۆی ئەوەی یان پیسە، یان خۆراکی ئاژەڵەکانى جنۆکەکانە.

نەهی کردن لە خۆپاککردنەوە لە پاشەڕۆ بە ئێسک؛ بەهۆی ئەوەی یان پیسە وزیانبەخشە، یان خۆراکی جنۆکەکانە.

التصنيفات

ئادابەکانی سەرئاو کردن