ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت ئەوا با ئاو بکاتە نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با تاک بەکاربهێنێت، وئەگەر یەکێک لە…

ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت ئەوا با ئاو بکاتە نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با تاک بەکاربهێنێت، وئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو؛ ئەوا با سێ جار دەستی بشوات پێش ئەوەی بیخاتە نێو تەشتەکەوە، چونکە یەکێک لە ئێوە نازانێت شەو دەستی لە کوێی بووە

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت؛ ئەوا با ئاو بکاتە نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با تاک بەکاربهێنێت، وئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو؛ ئەوا با سێ جار دەستی بشوات پێش ئەوەی بیخاتە نێو تەشتەکەوە، چونکە یەکێک لە ئێوە نازانێت شەو دەستی لە کوێ بووە». ولە ریوایەتێکی تردا: «با ئاو هەڵمژێتە نێو لووتیەوە». ولە فەرموودەیەکی تردا : «ئەوەی دەستنوێژی گرت؛ ئەوا با ئاو هەڵمژێتە نێو لوتیەوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە لە سێ بەش پێکهاتووە، وهەر بەشێک حوکمێکی تایبەت بە خۆی هەیە کە باسکراوە: 1/ ئەگەر دەستنوێژگرتن دەستپێبکات ئەوا ئاو دەخاتە ناو لووتی وپاشان دەری دەکات کە ئەمیش پێی دەووترێت: (الاستنشاق والاستنثار)، لووت لە دەموچاوە ودەستنوێژگر فەرمانکراوە بە پاککردنەوەی، وفەرموودەی زۆر هاتووە لە سەر ڕێگەپێدراوی (مەشروعیەتی) ئەم کردەوەیە، ولە پاککردنەوە داواکراوەکانە لە شەریعەتدا. 2/ هەر کەسێک بیەوێت ئەو پاشەڕۆیەی لێوەی دەردەچێت لایبدات بە بەرد ئەوا دەبێت سێ بەرد بەکاربهێنێت، وکەمترینیان سیانە وزۆرترینیان ئەوەندەیە کە پاشەڕۆکەی پێ لادەچێت، وشوێنەکەی پاکدەبێتەوە. 3/ ئەو کەسەی لە نوێژ هەڵدەستێت نابێت یەکسەر دەستی بکاتە ناو ئەو تەشتەی کە ئاوی تێدایە یان دەست بدات لە سابون (شتی پاککەرەوە)، هەتا سێ جار دەستی نەشوات، چونکە خەو زۆرجار درێژە، ودەستی لەوەیە لە هەر شوێنێکی پیسی لاشەی بێت، وئەو پێی نەزانێت، بۆیە فەرمانکراوە بە شۆردن وپاککردنەوەی دەست پێش دەستکردن بە دەستنوێژگرتن.

التصنيفات

ئادابەکانی سەرئاو کردن, دەستنوێژگرتن, ئادابەکانی خەوتن وهەستان لە خەو