إعدادات العرض
1- ئەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئایا یەکێک لە ئێمە بخەوێت بە لەشگرانیەوە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر یەکێکتان دەستنوێژی گرت ئەوا با بخەوێت
2- ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت؛ ئەوا با ئاو بكاتە (هەڵبمژێتە) نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با (ژمارەی بەردەكان) تاک بێت
3- کاتێک دەخەون ئاگر بە داگیرساوی جێمەهێڵن لە ماڵەکانتان
4- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی^ دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی^^ دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا
5- فەرمووی بڵێ: ( اللهم فاطِرَ السماوات والأرض عالم الغيبِ والشهادة؛ ربَّ كُلِّ شَيءٍ ومَلِيكَه، أَشْهد أن لا إله إلا أنت، أعوذ بك من شرِّ نفسي وشرِّ الشيطان وشِرْكِهِ )
6- ئەم ئاگرە دوژمنی ئێوەیە، ئەگەر خەوتن؛ بیکوژێننەوە
7- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە بخەوێت، دەستی ڕاستی دەخستە ژێر گۆنای، وپاشان دەیفەرموو: ( اللَّهُمَّ قِني عذابك يوم تبعث عبادك )