اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ يَوْمَ تَجْمَعُ أَوْ تَبْعَثُ عِبَادَكَ

اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ يَوْمَ تَجْمَعُ أَوْ تَبْعَثُ عِبَادَكَ

لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە بخەوێت، دەستی دەخستە ژێر سەری، پاشان دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ يَوْمَ تَجْمَعُ أَوْ تَبْعَثُ عِبَادَكَ». «واتە: خودایە؛ لە سزای خۆت بمپارێزە لەو ڕۆژەى بەندەکانت كۆ دەكەیتەوە یان زیندوو دەکەیتەوە».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە لە شوێنی خۆی بخەوێت، دەستی ڕاستی ڕادەخست ودەیخستە ژێر گۆنای ڕاستی، ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ:خودایە»؛ پەروەردگارم، «قِنِي:بمپارێزە»؛ ودوورم بخەرەوە لە، «عَذَابَكَ:سزای خۆت»؛ ئازاردانت، «يَوْمَ تَجْمَعُ أَوْ تَبْعَثُ عِبَادَكَ:لەو ڕۆژەى بەندەکانت كۆ دەكەیتەوە یان زیندوو دەکەیتەوە»؛ بۆ لێپرسینەوە لە ڕۆژی قیامەتدا.

فوائد الحديث

فەزڵ وپلەپایەى ئەم نزایە پیرۆزە، وهەوڵدان بۆ بەردەوامبوون لەسەر ووتنی ئەمیش وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ سونەتە.

پاڵدانەوە وخەوتن لەسەر لای ڕاست؛ سونەتە.

سیندی دەڵێت: كاتێك فەرمووی: (اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ) واتە: (خودایە؛ لە سزای خۆت بمپارێزە)؛ ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێویستە مرۆڤی ژیر خەوتن بكات بە هۆكارێك بۆ بەبیردا هێنانەوەی مردن وزیندووبوونەوەی پاشی.

پاراستنی بەندە لە سزای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەمە هۆكارە سەرەكیەكانیەتی: فەزڵ وڕەحمەتی الله بەسەر بەندەوە، وڕێنموێنی كرد بۆ ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان، وخوای گەورە لە گوناهەكانی خۆش بوو.

ملکەچی وسادەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرامبەر پەروەردگاری -سبحانه وتعالى-.

جەختکردنەوە لەسەر زیندووبوونەوەى بوونەوەرەکان وحەشرکردن، وخەڵکی بۆ لای پەروەردگاریان دەگەڕێنەوە بۆئەوەى لێپرسینەوەیان لێبكات لەسەر ئەنجامدانى کردەوەکانیان، هەرکەسێک خێر وچاکەى بینی ئەوا با حەمد وسوپاسی الله بکات -سبحانه وتعالى-، وهەرکەسێک جگە لە ئەوەى بینی ئەوا با تەنها لۆمەى نەفسی خۆی بکات، ئەم لێپرسینەوەیە تەنها بەپێی کردەوەکانى بەندەکانە وخواى گەورە بۆیان دەژمێرێت ولێیان دەپرسێتەوە.

بەپەرۆشی وهەوڵدانى هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بۆ زانین وڕوونكردنەوەی حاڵەتەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتى پاڵدانەوە وخەوتنیدا.

کاتێک دەڵێت: (وضع يده اليمنى تحت خده)واتە: (دەستی ڕاستی لەسەر گۆنای ڕاستی دانا)؛ ئەمیش لە خووی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-: بەکارهێنانى ڕاست لە هەموو شتێکدا جگە لەو شتانەدا نەبێت کە بەڵگەى پێچەوانەکەى هاتووە.

خەوتن لەسەر لای ڕاست خێراترە بۆ بە ئاگابوونەوە بەهۆی جێگیر نەبوونی دڵ لەم حاڵەتەدا، وئارامترە وپارێزەرترە بۆ دڵ چونکە لە لای چەپە، ئەگەر بەندە لەسەر لای چەپی بخەوێت لەوەیە زیان بە دڵی بگات بەهۆی ئەوەى هەموو ئەندامەکان مەیلیان بەرەو ئاراستەى دڵ دەبێت.

التصنيفات

ئادابەکانی خەوتن وهەستان لە خەو