ئەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئایا یەکێک لە ئێمە بخەوێت بە لەشگرانیەوە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر یەکێکتان دەستنوێژی گرت ئەوا با بخەوێت

ئەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئایا یەکێک لە ئێمە بخەوێت بە لەشگرانیەوە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر یەکێکتان دەستنوێژی گرت ئەوا با بخەوێت

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئایا یەکێک لە ئێمە بخەوێت بە لەشگرانیەوە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر یەکێکتان دەستنوێژی گرت ئەوا با بخەوێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئەگەر کەسێک لە سەرەتای شەو تووشی لەشگرانی بوو، بەهۆی چوون بۆ لای خێزانەکەی ئەگەرچیش مەنی دەرنەچووبێت یان تووشی لەشگرانی بوو، ئایا دەبێت بە لەشگرانیەوە بخەوێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووخسەتی پێیان دا بە خەوتن بە لەشگرانیەوە؛ بەڵام بە مەرجێک کە دەستنوێژ بگرێت بۆ ئەوەی لەم دەستنوێژشکانە گەورە(الحدث الأكبر)ە کەم بکاتەوە بە دەستنوێژگرتن ولە پاش ئەمەوە ئاساییە کە بخەوێت بە لەشگرانیەوە.

التصنيفات

ئادابەکانی خەوتن وهەستان لە خەو