إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی^ دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی^^ دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی^ دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی^^ دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی^ دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی^^ دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر شەوێک بچووایەتە سەر جێگاکەى، هەردوو دەستەکانى پێکەوە دەلکاند وفووی دەکردە نێویان، وپاشان ئەم سورەتانەى دەخوێند: «قل هو الله أحد -سورەتی الإخلاص-، وقل أعوذ برب الفلق -سورەتی الفلق-، وقل أعوذ برب الناس -سورەتی الناس-» پاشان بە هەردوو دەستی لاشەی مەسح دەکرد بە هەرشوێنێک بیتوانیایە دەستی پێبگات، سەرەتا لە سەری ودەموچاوی، وپێشەوەى لاشەی دەستیپێدەکرد، ئەمەی سێ جار ئەنجامدەدا». ^(مەبەست لێرەدا فووکردنە بە دەرکردنی سەری زمان کە هەندێک تەڕی ئاوی ناو دەمی لەگەڵ دەردەچێت، وەکو تفکردن نیە، لە زمانى عەرەبی پێی دەووترێت -نَفث:نەفث-).
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Español Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe Bosanski සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa മലയാളം తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া Shqip دری Ελληνικά Български Fulfulde Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda Српски тоҷикӣ O‘zbek नेपाली Moore Soomaali Français Wolof Oromoo Tagalog Українська Azərbaycan தமிழ் bm Deutsch ქართული Português Македонски Magyar Русский 中文 فارسیالشرح
سوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو کاتێک بچووایەتە سەر جێگاکەى بۆ خەوتن هەردوو دەستی کۆدەکردەوە وبەرزیانی دەکردەوە -هەروەکو چۆن یەکێک نزا دەکات- ونەفثی^ پیا دەکرد وسورەتەکانى (الإخلاص والفلق والناس)ی دەخوێند، پاشان بەهەردوو دەستەکەى لاشەی مەسح دەکرد هێندەى بتوانێت، سەرەتا بە سەر وڕوو وبەشی پێشەوەى لاشەى دەستیپێدەکرد، ئەمەى سێ جار دووبارە دەکردەوە. ^(مەبەست لە -نفث- لێرەدا فووکردنە بە دەرکردنی سەری زمان کە هەندێک تەڕی ئاوی ناو دەمی لەگەڵ دەردەچێت، وەکو تفکردن نیە، لە زمانى عەرەبی پێی دەووترێت -نَفث:نەفث-)فوائد الحديث
خوێندنی سورەتی -الإخلاص- و -الفلق- و -الناس- لەپێش خەوتن ؛ سوننەتە وهەروەها لەکاتی خوێندنیان -نەفث:فوو- بکات بەنێو دەستیدا، وهێندەی دەتوانێت لاشەی مەسح بکات بەدەستەکانى.