إعدادات العرض
1- هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت بەم شێوەیەی کە من دەستنوێژم گرتووە، پاشان دوو ڕکات نوێژ بکات بە بێ ئەوەی بیری بڕوات بۆ شتێکی تر کە پەیوەندی بە نوێژەکە نەبێت، ئەوا لێخۆشبوونی بۆ هەیە لە هەموو تاوانەکانی پێشووتر
2- خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر تووشی ناپاک بوون (دەستنوێژ شکان - الحدث) بوو؛ هەتاوەکو دەستنوێژ دەگرێتەوە
3- ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیدا دەردەچن
4- دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە
5- ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت ئەوا با ئاو بکاتە نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با تاک بەکاربهێنێت، وئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو؛ ئەوا با سێ جار دەستی بشوات پێش ئەوەی بیخاتە نێو تەشتەکەوە، چونکە یەکێک لە ئێوە نازانێت شەو دەستی لە کوێی بووە
6- ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن
7- سەیری عەمرو کوڕی ئەبی حەسەنم دەکرد کە پرسیاری لە عبداللەی کوڕی زەید کرد سەبارەت بە دەستنوێژی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-؟ ئەویش (عبداللە): داوای تەشتێک (سەتڵێک) ئاوی کرد، ودەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت
8- تیاچوون وسزا بۆ (پاژنەی پێ) لە دۆزەخ
9- کاتێک دەخەون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە شەوێکی درێژت لە پێشدایە
10- ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا ، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد
11- ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو دەستنوێژێکدا
12- هەرکەسێکتان لە خەو هەستا ودەستنوێژی گرت ئەوا با سێ جار ئاو ڕاداتە نێو لووتی ودەری بکات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەبێت
13- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت هەتا ئاوی ڕادایە نێو دەمی ودەری کرد، ئاوی هەڵمژیە نێو لووتی ودەری کرد، ودەستی ڕاستی سێ جار ودەستەکەى تریشی سێ جار شۆرد، وبە دەستی دیسانەوە تەڕ کرد سەری مەسح کرد، وهەردوو پێیەکانى شۆرد هەتا پاکبوونەوە
14- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، ودەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بەسەر پەرچەمیدا، وبە سەر مێزەرەکەى وخوفەکانى
15- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ئاوی ڕادەدا بە دەوری ئانیشکەکانى
16- نوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر دەستنوێژی نەگرتبێت، ودەستنوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر ناوی خوداى نەهێنا بێت
17- بگەڕێوە بە ڕێکی وجوانی دەستنوێژ بگرە
18- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک بێت هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت
19- هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وبیری لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە
20- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی هەندێک لە خێزانەکانى کرد، پاشان دەرچوو بۆ نوێژکردن ودەستنوێژی نەگرت
21- ئایا هیچ شتێکی ترە جگە لە بەشێک لە خۆی
22- ئەی عائیشە چاوەکانم دەخەون، بەڵام دڵم ناخەوێت
23- ئەگەر بەندەى مسوڵمان یان ئیماندار دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن، یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا
24- خشڵ وڕازێنەرەوەکانی ئیماندار دەگەنە هەرشوێنێکی کە دەستنوێژی پێی بگات
25- لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کەمجار خواردنی وەکو ئەوەمان دەستدەکەوت، ئەگەر دەستمان بکەوتایە، دەستەسڕمان نەبوو جگە لە ناولەپمان، وبازووەکانمان، وپێیەکانمان نەبێت، وپاشان نوێژمان دەکرد ودەستنوێژمان نەدەگرت
26- هەرکەسێک حەز دەکات شێوازى دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێر بێت؛ بەم شێوەیە
27- بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرە، وئاو بهێنە بە نێوان پەنجەکاندا، وزیادەڕۆیی بکە لە ئاو هەڵمژینە نێو لووت؛ مەگەر بەڕۆژوو بیت
28- عەماری کوڕی یاسرم بینی (دەستەکانی تەڕ کرد) وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشدا هێنا، پێی ووترا، یان ووتی: پێیم ووت: ئایا ئاو دەهێنیت بە نێو ڕیشتدا؟ ووتی: چی ڕێگرم دەبێت لەمە؟ پێغەمبەری خودام بینی -صلى الله عليه وسلم- بە پەنجەکانی ئاوی دەهێنایە نێو ڕیشی
29- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو لەسەر سێی چنگێک ئاوی بۆ هێندرا و باڵەکانى بە جوانى دەشۆرد
30- هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لە ژیانیدا؛ چاوەڕوانى نوێژی عیشیان دەکرد هەتاوەکو سەریان نزمدەبووە (بەهۆی باوێشک ونزیکبوونی زاڵبوونی خەو)، پاشان نوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نەدەگرت
31- هەرکەسێک دەست لە ئەندامی نێرینەى بدات؛ دەبێت دەستنوێژ بگرێتەوە
32- ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە گەوڕی پەزدا؟ فەرمووی: بەڵێ، ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە شوێنی پشوودانى وشتر؟ فەرمووی: نەخێر
33- هەرکەسێک مردووی شۆرد؛ ئەوا با خۆی بشوات، وهەرکەسێک مردووی هەڵگرت؛ ئەوا با دەستنوێژ بگرێت