تیاچوون وسزا بۆ (پاژنەی پێ) لە دۆزەخ

تیاچوون وسزا بۆ (پاژنەی پێ) لە دۆزەخ

لە ئەبی هورەیرە وعبداللەی کوڕی عەمرو وعائیشەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «تیاچوون وسزا بۆ (پاژنەی پێ) لە دۆزەخ».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەی]

الشرح

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئاگاداری دەدات سەبارەت بە دەستنوێژگرتن وکەموکورتی کردن تێیدا، وئامۆژگاری دەکات بە گرنگیدان پێی وبەجێهێنانی بە شێوەیەکی ڕێک وکامڵ، وچونکە (پاژنەی پێ) زۆر جار ئاو پێی ناگات وبۆیە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی کەموکورتی لە دەستنوێژ ونوێژدا، بۆیە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵی ئەوەی دا کە سزا هەیە لە سەر نەشۆردنی بە شێوەیەکی کامڵ وسزا هەیە بۆ ئەو کەسەی شۆردنی (پاژنەی پێی) پشتگوێ دەخات بە شێوەیەکی شەرعی.

التصنيفات

پایەکانی دەستنوێژگرتن