ئەگەر یەکێکتان هەستی بەشتێک کرد لە سکیدا، تووشی گومان بوو ئایا هیچ شتێکی لێوە دەرچووە یان نا، ئەوا با لە مزگەوت دەرنەچێـت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت یان بۆنێک دەکات

ئەگەر یەکێکتان هەستی بەشتێک کرد لە سکیدا، تووشی گومان بوو ئایا هیچ شتێکی لێوە دەرچووە یان نا، ئەوا با لە مزگەوت دەرنەچێـت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت یان بۆنێک دەکات

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان هەستی بەشتێک کرد لە سکیدا، تووشی گومان بوو ئایا هیچ شتێکی لێوە دەرچووە یان نا، ئەوا با لە مزگەوت دەرنەچێـت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت یان بۆنێک دەکات».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر نوێژخوێن هەستی بەشتێك كرد لەسكیدا، وگومانی لا دروست بوو ؛ ئایا هەوای لێ دەرچووە یان نا؟ نابێت نوێژەكەی ببڕێت ودەستنوێژ بگرێتەوە ؛ هەتاوەكو دڵنیا دەبێت كە دەستنوێژەكەی شكاوە، ئەمیش بەوەی دەنگ ببیستێت یان بۆن بكات، چونكە گومان دڵنیایی هەڵناوەشێنێتەوە، ئەو دڵنیایە كە دەستنوێژی گرتووە وشكانی دەستنوێژەكەی جێی گومانە.

فوائد الحديث

ئەم فەرموودەیە بنچینەیەکە لە بنچینەکانى ئاینی ئیسلام وبنەمایەکە لە بنەما فیقهیەکان، ئەمیش بریتیە لە: دڵنیایی بەگومان لاناچێت، وبنچینە ئەوەیە شتەکان وەكو خۆیان دەمێننەوە هەتاوەکو شتێکی جیاواز دەردەکەوێت.

گومان هیچ کاریگەری نیە لەسەر دەستنوێژ، ونوێژخوێن لەسەر دەستنوێژەکەى ماوە مەگەر دڵنیا بێت لەوەى کە دەستنوێژەکەى شکاوە.

التصنيفات

بنچینە فیقهی وئوسوڵییەکان, هەڵوەشێنەرەوەکانی دەستنوێژگرتن