إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت». ^(صاع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو کە ئێستا بە ئەندازەی 4مشت ئاو دەکات)، ^^(مود: ئەندازەیەکی پێوانەى ئەو سەردەمە بووە کە ئێستا بە ئەندازەى 1مشت ئاو دەکات)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Português සිංහල অসমীয়া Kiswahili አማርኛ ગુજરાતી Nederlands پښتو नेपाली ไทย മലയാളം Кыргызча Română Malagasy Svenska Lietuviųالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد لە لەشگرانی بە ئاوێك كە بە ئەندازەی صاعێك^ بۆ پێنج مود^^ بوو. ^(صاع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو، چوار مود صاعێكە)، ^^(مود: ئەندازەیەکی پێوانەى ئەو سەردەمە بووە، هێندەی قەبارەی هەردوو چنگی دەستەكانی مرۆڤێكی قەبارە دەستی مامناوەندە)فوائد الحديث
ئاماژەیە بۆ ڕێگەپێدراوی دەست پێوە گرتن لە بەکارهێنانى ئاودا تەنانەت لەكاتی دەستنوێژ وخۆشۆردنیشدا، وزیادەڕەوی -ئیسراف- نەکردن ئەگەرچیش ئاوی زۆر هەبێت.
کەم بەکارهێنانى ئاو لە کاتی دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن ؛ سوننەتە، وئەمە ڕێبازى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
مەبەست ماف پێدانی شایستەیە لە دەستنوێژگرتن وخۆشۆردندا لەگەڵ ڕەچاوكردنی سوننەت وئەدەبەكان بەبێ زیادەڕەوی و بەبێ كورتڕەوی، ودەبێت ڕەچاوی كات وزۆری وكەمی ئاو وشتی تر بكات.
لە زمانی عەرەبیدا بە لەشگرانی دەووترێت (جەنابەت:الجنابة) وبە ئەو كەسە دەووترێت كە مەنی لێوە دەردەچێت یان جووت دەبێت، وبەم ناوە (جەنابەت) ناونراوە چونكە ئەو كەسەی تووشی دەبێت ؛ دوور دەكەوێتەوە لە نوێژكردن وپەرستنەكان هەتاوەكو خۆی دەشوات.
صاع: ئەندازەیەكی كێشانی ناسراوە، ومەبەست لێی صاعی نەبەوییە، وكێشەكەی (480) میسقالە لە گەنمی باش، وبە لیتر (3 لیتر) دەكات.
مود: یەكەیەكی كێشانی شەرعییە، هێندەی قەبارەی هەردوو چنگی دەستەكانی مرۆڤێكی قەبارە مامناوەندە ؛ ئەگەر پڕیان بكات ودەستەكانی ڕا بخات، ومودێك چارەكی صاعێكە بە یەكدەنگی زانایان، وبە ئەندازەی (75) میلی لیتر دەکات.
التصنيفات
سونەت وئادابەکانی دەستنوێژگرتن