إعدادات العرض
1- ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن
2- ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا ، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد
3- ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو دەستنوێژێکدا
4- نوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر دەستنوێژی نەگرتبێت، ودەستنوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر ناوی خوداى نەهێنا بێت
5- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک بێت هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت
6- هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وبیری لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە
7- لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کەمجار خواردنی وەکو ئەوەمان دەستدەکەوت، ئەگەر دەستمان بکەوتایە، دەستەسڕمان نەبوو جگە لە ناولەپمان، وبازووەکانمان، وپێیەکانمان نەبێت، وپاشان نوێژمان دەکرد ودەستنوێژمان نەدەگرت
8- بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرە، وئاو بهێنە بە نێوان پەنجەکاندا، وزیادەڕۆیی بکە لە ئاو هەڵمژینە نێو لووت؛ مەگەر بەڕۆژوو بیت
9- عەماری کوڕی یاسرم بینی (دەستەکانی تەڕ کرد) وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشدا هێنا، پێی ووترا، یان ووتی: پێیم ووت: ئایا ئاو دەهێنیت بە نێو ڕیشتدا؟ ووتی: چی ڕێگرم دەبێت لەمە؟ پێغەمبەری خودام بینی -صلى الله عليه وسلم- بە پەنجەکانی ئاوی دەهێنایە نێو ڕیشی