إعدادات العرض
ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن
ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن».
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français Hausa Kiswahili Português සිංහල Русскийالشرح
ئەم فەرموودەیە باس لە موستەحەبی (سونەتی) دەستپێکردن بە لای ڕاست دەکات، کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (ئەگەر جلتان پۆشی) واتا: ئەگەر ویستتان جل بپۆشن، و(ئەگەر دەستنوێژتان گرت) واتا: ئەگەر دەستانکرد بە کردەوەکانی دەستنوێژگرتن. (ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن) بۆیە سەرەتا دەستی ڕاستی دەکاتە نێو قۆڵەکانى کراسەکە (قەمیسەکە) وبۆ پانتۆڵ وشەڕواڵیش بە هەمان شێوە، ودەستی وپێی ڕاستی سەرەتا دەشۆرێت پێش دەستی چەپی لە کاتی دەستنوێژدا، وڕوونە هەندێک لە ئەندامەکان سونەت نیە بە لای ڕاست دەستپێبکرێت وەکو گوێیەکان، وناو لەپەکان، وڕوو بەڵکو بە یەکجار دەشۆردرێن بە چەنگی ئاوی هەردوو دەست، ئەگەر نەیتوانی هەردوو دەستی بەکاربهێنێت ئەوا بە یەک دەست ئاساییە.