إعدادات العرض
1- ئاوریشم (حەریر) ودیباج مەپۆشن [بۆ پیاوان]، ولە پەرداخ ودەفری زێر وزیودا مەخۆن ومەخۆنەوە، ئەوانە بۆ ئەوانە لە دونیادا، ولە دوا ڕۆژیشدا بۆ ئێوەیە
2- جلی ئاوریشم (حەریر) مەپۆشن [بۆ پیاوان]؛ چونکە ئەوەی بیپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت
3- ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن
4- جلی خوارەوەى مسوڵمان هەتا نیوەی ساقە، وئاساییە لە نێوان نیوەى ساق وگوێزنکەکان بێت، وئەو جلەی لە خوار گوێزنگەکانەوە -قاپەڕەقەکانەوە- بێت ئەوا لە دۆزەخدایە، وئەوەى جلەکەی شۆڕ بکاتەوە بۆ خۆبەگەورەزانین بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا سەیری ناکات
5- ئەگەر یەکێکتان پێڵاوی لەپێکرد؛ ئەوا با سەرەتا پێی ڕاست لەپێبکات، ولە کاتی داکەندا؛ ئەوا با سەرەتا پێی چەپ دابکەنێت، یەکەم جار پێی ڕاستی لەپێبکات، کۆتا جار پێی ڕاستی دابکەنێت
6- با هیچ یەکێکتان بە یەک نەعلەوە ڕێ نەکات، با هەردوویان لە پێ بکات، یان هەردوویان لە پێ نەکات
7- خواى گەورە سەیری کەسێک ناکات کە جلەکەی بە هۆی فیز زلیەوە شۆڕ بکاتەوە
8- پیاو نابێت سەیری شوێنی شەرمگەی پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شوێنی شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات، ونابێت دوو پیاو لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا، ونابێت دوو ئافرەت لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا
9- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى کرد ئەنگوستیلەیەکی لە ئاڵتون بۆ دروستبکرێت
10- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی جلی ئاوریشم (بۆ پیاوان)؛ مەگەر بە ئەندازەی دوو یان سێ یان چوار پەنجە نەبێت
11- هەرکەسێک واز لە پۆشینی جلی گرانبەها وناوازە بهێنێت بەهۆی سادەبوون لە پێناو خواى گەورە، لەکاتێکدا تواناى نرخەکەى هەبێت، خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش هەموو خەڵکیدا بانگی دەکات هەتاوەکو بژادەی پێبدات بۆ پۆشینی هەرجلێکی ئیمان (کە بیەوێت)
12- بە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕ بووم وئیزارەکەم* هەندێک شۆڕ بوو، فەرمووی: ئەی عبداللە، ئیزارەکەت بەرز بکەرەوە، منیش بەرزم کردەوە، پاشان فەرمووی: زیاتر (بەرزی بکەرەوە)، منیش زیاتر بەرزم کردەوە، لەو کاتەوە ئەوە ئەنجامدەدەم، هەندێک خەڵک ووتیان: هەتاوەکو کوێ (بەرزی دەکەیتەوە)؟ ووتی: هەتاوەکو نیوەى ساقەکان
13- حەرامبوونی خۆبەگەورەزانین وشانازی کردن، وڕوونکردنەوەى خراپی سەرەنجامی
14- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی پیاو بە وەستانەوە نەعل (یان پێڵاو) لەپێبکات