إعدادات العرض
جلوبەرگی سپی بپۆشن، چونكە لە خێرترینی نێو جلوبەرگەكانتانە، وبیكەن بە كفنیش بۆ مردووەكانتان
جلوبەرگی سپی بپۆشن، چونكە لە خێرترینی نێو جلوبەرگەكانتانە، وبیكەن بە كفنیش بۆ مردووەكانتان
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جلوبەرگی سپی بپۆشن، چونكە لە خێرترینی نێو جلوبەرگەكانتانە، وبیكەن بە كفنیش بۆ مردووەكانتان».
[(سەحیح - ڕاست)] [(أبو داود والترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووە]
الترجمة
العربية Tiếng Việt Indonesia Nederlands Kiswahili অসমীয়া English ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Hausa Română ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛ বাংলা Македонски Tagalog తెలుగు Українська ਪੰਜਾਬੀ മലയാളം Moore پښتو ಕನ್ನಡ Türkçe Bosanski हिन्दीالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنیمان دەكات بۆ پۆشینی ئەو جلانەی ڕەنگیان سپیە، هەروەها مردووەكانمان لەنێویدا كفن بكەین؛ چونكە لە چاكترین وخێرترین جل وپۆشاكە.فوائد الحديث
پۆشینی جلی سپی؛ سونەتە، وپۆشینی ڕەنگەكانی تر؛ ڕێگەپێدراوە.
سونەتە مردوو لە بەرگی سپی كفن بكرێت.
شەوكانی دەڵێت: فەرموودەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پۆشینی جلی سپی وكفن كردنی مردوو لە بەرگی سپیدا؛ سونەتە، چونكە پاكتر وجوانترە لە جلەكانی تر، جوانترە چونكە ڕەنگێكی ڕوونە، وپاكترە چونكە ئەگەر پیسیەكی كەمیش بكەوێتە سەری دەردەكەوێت بۆیە بەم سیفەتە جیا دەكرێتەوە لە ڕەنگەكانی تر.
التصنيفات
ئەدەبەکانی پۆشاک پۆشین