هەرکەسێک واز لە پۆشینی جلی گرانبەها وناوازە بهێنێت بەهۆی سادەبوون لە پێناو خواى گەورە، لەکاتێکدا تواناى نرخەکەى هەبێت، خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش هەموو…

هەرکەسێک واز لە پۆشینی جلی گرانبەها وناوازە بهێنێت بەهۆی سادەبوون لە پێناو خواى گەورە، لەکاتێکدا تواناى نرخەکەى هەبێت، خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش هەموو خەڵکیدا بانگی دەکات هەتاوەکو بژادەی پێبدات بۆ پۆشینی هەرجلێکی ئیمان (کە بیەوێت)

لە موعازی کوڕی ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک واز لە پۆشینی جلی گرانبەها وناوازە بهێنێت بەهۆی سادەبوون لە پێناو خواى گەورە، لەکاتێکدا تواناى نرخەکەى (تواناى کڕینی) هەبێت، خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش هەموو خەڵکیدا بانگی دەکات هەتاوەکو بژادەی پێبدات بۆ پۆشینی هەرجلێکی ئیمان (کە بیەوێت)».

[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

هەرکەسێک واز لە پۆشینی جلی گرانبەها وناوازە بهێنێت بەهۆی سادەبوون لە پێناو خواى گەورە، ودووربوون لە ڕازاوەیی ژیانی دونیا، ئەگەر هەژاری هۆکاری ئەمە نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش هەموو خەڵکیدا بانگی دەکات ئەمیش وەکو ڕێزلێنانێک بۆی، بۆئەوەى بژادەی پێبدات بۆ پۆشینی هەرجلێکی ئەهلی بەهەشت کە بیەوێت.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان, ئادابەکانی پۆشاکەکان (جلەکان)