إعدادات العرض
ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت
ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت
لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം Kiswahili සිංහල አማርኛ অসমীয়া ગુજરાતી Tiếng Việt دری Nederlands नेपाली پښتو ไทย Svenska Oromoo Кыргызча Română తెలుగు Lietuvių Malagasy ಕನ್ನಡ Српски ქართული Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەكاتەوە هەركەسێك لە پیاوان ئاوریشم بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت وەك سزایەك بۆی ؛ ئەگەر تەوبەی لێنەكات.فوائد الحديث
مەبەست لە ئاوریشم -حەریر- ئاوریشمی تەواو سروشتیە، ئەم فەرموودەیە ئاوریشمی دەستكرد ناگرێتەوە.
حەرامێتی پۆشینی ئاوریشم لەسەر پیاوان.
نەهی كردن لە پۆشینی ئاوریشم ؛ پۆشین وبەكارهێنانیشی دەگرێتەوە وەكو جێگا وڕاخەر.
ڕێگەپێدراوە پیاوان بەشێكی كەم لە ئاوریشم بپۆشن كە پانیەكەی لەنێوان دوو بۆ چوار پەنجە بێت ؛ ئەمیش بەكاردێت وەكو نەخش وڕازاندنەوە یان بۆ لێواری جل.
التصنيفات
ئادابەکانی پۆشاکەکان (جلەکان)