إعدادات العرض
ئەگەر یەکێکتان پێڵاوی لەپێکرد؛ ئەوا با سەرەتا پێی ڕاست لەپێبکات، ولە کاتی داکەندا؛ ئەوا با سەرەتا پێی چەپ دابکەنێت، یەکەم جار پێی ڕاستی لەپێبکات، کۆتا جار پێی…
ئەگەر یەکێکتان پێڵاوی لەپێکرد؛ ئەوا با سەرەتا پێی ڕاست لەپێبکات، ولە کاتی داکەندا؛ ئەوا با سەرەتا پێی چەپ دابکەنێت، یەکەم جار پێی ڕاستی لەپێبکات، کۆتا جار پێی ڕاستی دابکەنێت
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان پێڵاوی لەپێکرد؛ ئەوا با سەرەتا پێی ڕاست لەپێبکات، ولە کاتی داکەندا؛ ئەوا با سەرەتا پێی چەپ دابکەنێت، یەکەم جار پێی ڕاستی لەپێبکات، کۆتا جار پێی ڕاستی دابکەنێت (واتە: بە پێچەوانەى لەپێکردنەوە) با پێی ڕاستی لە کاتی لەپێکردندا یەکەم بێت، ولە کاتی داکەندا کۆتا بێت». [مەبەست تەنها پێڵاو نیە بەڵکو هەر شتێکی تر لەپێبکرێت وەکو: نەعل وسۆل وگۆرەوی وهەر شتێکی تر]
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português සිංහලالشرح
سونەت وموستەحەب ئەوەیە کە لەپێکردنی نەعل یان پێڵاو یان گۆرەوی یان پۆشینی هەرشتێکی تر وەکو پانتۆڵ وشەرواڵ وکراس؛ سەرەتا بە پێی ڕاست ولای ڕاست دەستپێبکرێت، وسونەت ئەوەیە لە کاتی داکەندا بە پێچەوانە بێت سەرەتا پێی چەپ ولای چەپی دابکەنێت، وئەمیش نیشانەى ڕێزگرتنە لە لای ڕاست.التصنيفات
ئادابەکانی پۆشاکەکان (جلەکان)