ئاوریشم ودیباج مەپۆشن، ولە پەرداخ ودەوری زێڕ وزیودا مەخۆن ومەخۆنەوە، ئەوانە بۆ ئەوانە لە دونیادا، ولە دواڕۆژیشدا بۆ ئێمەیە

ئاوریشم ودیباج مەپۆشن، ولە پەرداخ ودەوری زێڕ وزیودا مەخۆن ومەخۆنەوە، ئەوانە بۆ ئەوانە لە دونیادا، ولە دواڕۆژیشدا بۆ ئێمەیە

لە عبدالرحمانی كوڕی ئەبی لەیلاوە دەڵێت: ئەوان لەلای حوزەیفە بوون، حوزەیفە داوای ئاوی كرد ومەجوسیەك ئاوی بۆ هێنا، كاتێك (حوزەیفە) پەرداخەكەی گرت ودەستبەجێ فڕەی دا ووتی: ئەگەر جارێك یان دووجاری تر نەهیم لە ئەمە نەکردایە !! -دەیویست بڵێت: ئەمەم ئەنجام نەدەدا-، وگوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «ئاوریشم ودیباج مەپۆشن، ولە پەرداخ ودەوری زێڕ وزیودا مەخۆن ومەخۆنەوە، ئەوانە بۆ ئەوانە لە دونیادا، ولە دواڕۆژیشدا بۆ ئێمەیە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە پیاوان ئاوریشم بپۆشن بە هەموو جۆرەكانیەوە. هەروەها نەهی كردووە پیاوان وئافرەتان لە پەرداخ ودەوری ئاڵتون وزیو بخۆن وبخۆنەوە. فەرمووی ئەوانە بەتایبەتی بۆ ئیماندارانن لە قیامەتدا؛ چونكە ئەوان خۆیان بەدوور گرت لێی لە دونیادا وەكو گوێڕایەڵیەك بۆ خوای گەورە، و كافرەكان بێبەش دەكرێن لە قیامەتدا؛ چونكە چێژیان لە خۆشیە حەرامەكان وەرگرت لە دونیادا، وسەرپێچی فەرمانی خوای گەورەیان كرد.

فوائد الحديث

حەرامی پۆشینی ئاوریشم ودیباج لەسەر پیاوان، وهەڕەشەی توند لەسەر ئەو پیاوانەی دەیپۆشین.

پۆشینی ئاوریشم ودیباج ڕێگەپێدراوە بۆ ئافرەتان.

حەرامێتی خواردن وخواردنەوە لەنێو دەوری وپەرداخی ئاڵتون وزیو لەسەر پیاوان وئافرەتان.

پێداگیری حوزەیفە -ڕەزای خوای لێبێت- لە نكۆڵی كردندا، وهۆكاری ئەمەی باسكرد ئەوەیە كە زیاتر لە جارێك نەهی لێكردووە لە بەكارهێنانی پەرداخی زیو وئاڵتون، بەڵام هەر گوێڕایەڵ نەبووە.

التصنيفات

ئادابەکانی پۆشاکەکان (جلەکان)