إعدادات العرض
پیاو نابێت سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات
پیاو نابێت سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاو نابێت سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات، ونابێت دوو پیاو لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا، ونابێت دوو ئافرەت لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Tiếng Việt Kiswahili پښتو অসমীয়া دری Кыргызча Malagasy or Čeština नेपाली Oromoo Română Nederlands Soomaali తెలుగు ไทย Српски മലയാളം Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Lietuvių Wolof Magyar ქართული Moore Українськаالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی پیاو سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، ونەهی كردووە ئافرەت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات. شەرمگە (عەورەت): هەموو شتێكە كە شەرم دەكرێت لە دەركەوتنی، وشەرمگەی پیاو لەنێوان ناوك بۆ ئەژنۆكانیەتی، وئافرەت هەموو لاشەی شەرمگەیە بەنیسبەت پیاوی نامەحرەم -بیانی-، و بەلای ئافرەتان ومەحرەمەكانی هەتا دەرخستنی ئەو شوێنانە ڕێگەپێدراوە ؛ كە لە حاڵەتی ئاسایی دەردەكەوێت لەكاتی ئیشكردنی لە ماڵدا. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی دوو پیاو بەڕووتی لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاک یان یەك بەتانی، ونەهی كردووە لەوەی دوو ئافرەت بەڕووتی لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاک یان یەك بەتانی ؛ چونكە ئەمە هۆكارە بۆئەوەی یەكێكیان لاشەی بەر شەرمگەی ئەوی تر بكەوێت، وبەركەوتن وەكو سەیركردن نەهی لێكراوە، بەڵكو توندتر نەهی لێدەكرێت؛ بەهۆی ئەوەی خراپەكەی گەورەترە.فوائد الحديث
نەهی كردن لە سەیركردنی شەرمگەكان جگە لەنێوان ژن ومێرد نەبێت.
بەپەرۆشی ئاینی ئیسلام لەسەر پاکبوونی کۆمەڵگا، وداخستنی ئەو دەرگایانەى کە دەبنە هۆی کردنی خراپە وداوێن پیسی.
سەیركردنی شەرمگە ڕێگەپێدراوە ؛ ئەگەر بۆ پێویستیەك بوو وەكو چارەسەری پزیشكی وهتد، ودەبێت بەبێ شەهوەت بێت.
مسوڵمان فەرمانیپێكراوە بە داپۆشینی شەرمگەی، وبە سەیر نەكردنی شەرمگەی خەڵكی تر.
بەتایبەت باسی پیاوان لەگەڵ پیاوان، وئافرەتان لەگەڵ ئافرەتان كراوە ؛ چونكە سەیركردن ودەرخستنی شەرمگەكان زۆرجار لەنێوان هەمان ڕەگەزدا ڕوودەدات.