إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی جلی ئاوریشم (بۆ پیاوان)؛ مەگەر بە ئەندازەی دوو یان سێ یان چوار پەنجە نەبێت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی جلی ئاوریشم (بۆ پیاوان)؛ مەگەر بە ئەندازەی دوو یان سێ یان چوار پەنجە نەبێت
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی جلی ئاوریشم (بۆ پیاوان) مەگەر بە ئەندازەى ئەوەندە نەبێت؛ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو پەنجەکەى بۆ بەرز کردینەوە: پەنجەی شایەتمان وپەنجەی ناوەڕاست». ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی جلی ئاوریشم (بۆ پیاوان)؛ مەگەر بە ئەندازەی دوو یان سێ یان چوار پەنجە نەبێت».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളംالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نێرینە لە پۆشینی جلی ئاوریشم مەگەر بەو ئەندازەیە نەبێـت کە دیاریکراوە، وئەوەى دیاریکراوە لەم فەرموودانەدا هێندەى دوو پەنجەیە هەتاوەکو چوار پەنجە، بۆیە هەتا چوار پەنجەش بێت ئاساییە چونکە زۆرینە وەردەگیرێت کە گێڕانەوەى (مسلم)ە، بۆیە هێندەى چوار پەنجە قوماشی ئاوریشم بە جلەوە هەبێت ئاساییە.التصنيفات
ئادابەکانی پۆشاکەکان (جلەکان)