جلی خوارەوەى مسوڵمان هەتا نیوەی ساقە، وئاساییە لە نێوان نیوەى ساق وگوێزنکەکان بێت، وئەو جلەی لە خوار گوێزنگەکانەوە -قاپەڕەقەکانەوە- بێت ئەوا لە دۆزەخدایە، وئەوەى…

جلی خوارەوەى مسوڵمان هەتا نیوەی ساقە، وئاساییە لە نێوان نیوەى ساق وگوێزنکەکان بێت، وئەو جلەی لە خوار گوێزنگەکانەوە -قاپەڕەقەکانەوە- بێت ئەوا لە دۆزەخدایە، وئەوەى جلەکەی شۆڕ بکاتەوە بۆ خۆبەگەورەزانین بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا سەیری ناکات

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو جلەی لە خوار گوێزنگەکانەوە* بێت ئەوا لە دۆزەخدایە». لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جلی خوارەوەى مسوڵمان هەتا نیوەی ساقە**، وئاساییە لە نێوان نیوەى ساق وگوێزنکەکان بێت، وئەو جلەی لە خوار گوێزنگەکانەوە بێت ئەوا لە دۆزەخدایە، وئەوەى جلەکەی شۆڕ بکاتەوە بۆ خۆبەگەورەزانینی (فیز زلی) بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا سەیری ناکات». *(واتە: قاپەڕەقەکان یان قولەپێکان)، **(ساق: نیوەی خوارەوەى قاچەکانە، ئەو پارچە ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆکان بە پێیەکان وگوێزنگەکانەوە دەبەستێت)

[صەحیحە بە ریوایەتیەکەیەوە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]

الشرح

شێوەی سونەت ئەوەیە کە جلی بەشی خوارەوە وەکو شەرواڵ یان پانتۆڵ یان کراسی درێژ لە نیوەى ساقدا بێت، وئاساییە ئەگەر هەندێک بچێتە خوارەوە بەڵام بە مەرجێک لە نێوان نیوەى ساق وگوێزنگەکاندا بێت، هەر جلێک لە خوار قاپەڕەقەوە بێت ئەوا ئەو شوێنە سزا دەرێت بە هۆی درێژکردنی جلەکەوە، وئەوەى جلەکەى شۆڕ بکاتەوە بە هۆی خۆبەگەورەزانینەوە ئەمیش لە ئەنجامی بەردەوامى نیعمەتەکانى خودا لە سەری؛ ئەوا خودا لە ڕۆژی قیامەتدا سەیری ئەو کەسە ناکات.

التصنيفات

ئادابەکانی پۆشاکەکان (جلەکان)