إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى کرد ئەنگوستیلەیەکی لە ئاڵتون بۆ دروستبکرێت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى کرد ئەنگوستیلەیەکی لە ئاڵتون بۆ دروستبکرێت
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى کرد ئەنگوستیلەیەکی لە ئاڵتون بۆ دروستبکرێت، وهەرکاتێک ئەنگوستیلەکەى لە دەست بکردایە، بەردی سەرەوەى ئەنگوستیلەکەى بەرەو ئاراستەى ناو لەپی دەستی سووڕ دەدا، وخەڵکیش ئەنگوستیلەکانیان بەو شێوەیە لێکرد، وپاشان لەسەر مینبەر دانیشت وئەنگوستیلەکەى لە دەستی کردەوە، وفەرمووی: «من ئەم ئەنگوستیلەیەم لە دەست دەکرد، وبەردی سەرەوەیم بەرەو ئاراستەی ناو لەپم سووڕ دەدا» پاشان ئەنگوستیلەکەى فڕێدا، وفەرمووی: «والله، هەرگیز جارێکی تر لە دەستی ناکەم» بۆیە خەڵکیش ئەنگوستیلەکانیان فڕێدا. ولەگێڕانەوەیەکدا: «ئەنگوستیلەکەى کردە دەستی ڕاستی».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം Русскийالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کرد کە ئەنگوستیلەیەکی لە ئاڵتون بۆ دروست بکرێت، وئەگەر لە دەستی بکردایە بەردی سەرەوەى ئەنگوستیلەکەى دەخستە خوارەوە بەرەو ناو لەپی، وهاوەڵانیش ئەنگوستیلەکانیان بەم شێوەیە لێکرد، وپاش ماوەیەک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر دانیشت بۆ ئەوەى خەڵکی بیبینن، وفەرمووی: من ئەم ئەنگوستیلەیەم لەدەست دەکرد، وبەردی سەرەوەى ئەنگوستیلەکەم بەرەو ئاراستەی ناو لەپم سووڕ دەدا، پاشان فڕێی دا، وفەرمووی: والله، هەرگیز جارێکی تر لەدەستی ناکەمەوە، وهاوەڵانیش وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنگوستیلەکانیان فڕێدا.التصنيفات
ئادابەکانی پۆشاکەکان (جلەکان)