عەماری کوڕی یاسرم بینی (دەستەکانی تەڕ کرد) وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشدا هێنا، پێی ووترا، یان ووتی: پێیم ووت: ئایا ئاو دەهێنیت بە نێو ڕیشتدا؟ ووتی: چی ڕێگرم دەبێت…

عەماری کوڕی یاسرم بینی (دەستەکانی تەڕ کرد) وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشدا هێنا، پێی ووترا، یان ووتی: پێیم ووت: ئایا ئاو دەهێنیت بە نێو ڕیشتدا؟ ووتی: چی ڕێگرم دەبێت لەمە؟ پێغەمبەری خودام بینی -صلى الله عليه وسلم- بە پەنجەکانی ئاوی دەهێنایە نێو ڕیشی

لە حەسانی کوڕی بیلالەوە دەڵێت: عەماری کوڕی یاسرم بینی -ڕەزای خوای لێبێت- (دەستەکانی تەڕ کرد) وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشدا هێنا (وەکو شانەکردن)، پێی ووترا، یان ووتی: پێیم ووت: ئایا ئاو دەهێنیت بە نێو ڕیشتدا؟ (عەمار) ووتی: «چی ڕێگرم دەبێت لەمە؟ پێغەمبەری خودام بینی -صلى الله عليه وسلم- بە پەنجەکانی ئاوی دەهێنایە نێو ڕیشی».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

حەسانی کوڕی بیلال باسی ئەوە دەکات کە عەماری کوڕی یاسری بینی -ڕەزای خوای لێبێت- لە کاتی دەستنوێژگرتندا؛ دەستەکانی تەڕ کرد وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشیدا هێنا (وەکو شانەکردن)، پێی سەیر بوو ئەم شێوازە چونکە پێشووتر نەیدەزانى هەتاوەکو عەماری بینی ئەنجامیدا. عەمار -ڕەزای خوای لێبێت- وەڵامی دایەوە بەوەى هیچ ڕێگرێک نییە لەسەر ئەم کردەوەیە، چونکە ئەو پێغەمبەری خودای بینیووە ئەنجامیداوە -صلى اللە علیە وسلم-. ودەست تەڕکردن وهێنانى پەنجەکان بە نێو ڕیشدا (وەکو شانەکردنی) دوو شێوازی -سیفەتی- هەیە: 1- چنگێکی ئاو دەهێنێت، ودەیخاتە ژێر ڕیشیەوە، بە دەستی وپەنجەکانى بە نێو ڕیشدا بڵاوی دەکاتەوە، هەتاوەکو دەچێتە نێو ڕیشیەوە. 2- چنگێکی ئاو دەهێنێت، لە سەرەوە بە دەستی وپەنجەکانى بە نێو ڕیشدا بڵاوی دەکاتەوە، وەکو شانەکردن.

التصنيفات

سونەت وئادابەکانی دەستنوێژگرتن