إعدادات العرض
هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر…
هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەرکی بایەخدان بە وشترەکان بە ئێمە سپێردرا بوو، ونۆرەی من هات لە ئێوارەدا گەڕامەوە وگەیشتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە وەستا بوو وقسەی بۆ خەڵکی دەکرد وبیستم کە دەیفەرموو: «هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە»، دەڵێت: ووتم: «چەند وتەیەکی بە نرخە»، دەستبەجێ لەوێدا گوێم لە کەسێک بوو لە پێشمدا ووتی: «ئەو وتەی پێشووتر بە نرختر بوو»، سەیرم كرد عومەری کوڕی خەتابە، ووتی: «بینیم تۆزێک پێش ئێستا هاتیت»، پاشان ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێکتان بە جوانى وڕێکی دەستنوێژ بگرێت وپاشان بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدًا عبد الله ورسوله)^؛ ئەوا هەر هەشت دەرگاکەى بەهەشتی بۆ دەکرێتەوە لە هەردەرگایەک بیەوێت دەچێتە ژوورەوە». ^(واتا: شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خودایە)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Português සිංහල অসমীয়া Kiswahili ગુજરાતી Nederlands አማርኛ پښتو नेपाली ไทย മലയാളം Кыргызча Română Malagasy Svenska తెలుగుالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك قسەی بۆ خەڵكی دەكرد؛ فەزڵ وپاداشتی مەزنی دوو كردەوەی ڕوونكردەوە: یەكەم: هەركەسێك بە ڕێكی وجوانی دەستنوێژ بگرێت بەو شێوەیەی لە سوننەتدا هاتووە، وهەر ئەندامێك مافی خۆی پێبدات؛ پاشان بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدًا عبد الله ورسوله) واتە: (شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خودایە) ؛ ئەوا هەر هەشت دەرگاكەی بەهەشتی بۆ دەكرێتەوە ولە هەركامێكیان بیەوێت دەچێتە نێویەوە. دووەم: هەركەسێك بەم شێوە ڕێك وكامڵە دەستنوێژ بگرێت، پاشان لەپاش دەستنوێژگرتن دوو ڕكات نوێژ بكات؛ بە دڵسۆزی وخشوعەوە وڕوو وهەموو ئەندامەكانی لاشەی ملكەچ بن بۆ الله، ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەم كەسە مسۆگەر كراوە.فوائد الحديث
مەزنی فەزڵی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- ئەمیش بە بەخشینی پاداشتی زۆر وگەورە لەسەر كردەوەیەكی كەم.
ڕێگەپێدراوی: دەستنوێژگرتن بە جوانی وکامڵی، وئەنجامدانى دوو ڕکات نوێژ بە خشوع لە پاش دەستنوێژگرتن ؛ ئەمە هۆکارە بۆ بەدەستهێنانى پاداشتی زۆر ومەزن.
دەستنوێژگرتن بە جوانى، و ووتنی ئەم زیکرە ڕاستەوخۆ لە پاش دەستنوێژگرتن، لە گەورەترین هۆکارەکانە بۆ چوونە بەهەشت.
بۆ ئەو كەسەیشی خۆی شۆردووە ؛ سوننەتە ئەم زیكرە بڵێت.
بەپەرۆشی هاوەڵان لەسەر خێر؛ لە فێربوون وبڵاوكردنەوەی، وهاوكاری كردنی یەكتر لەسەر ئەم بابەتە ولە كاروباری گوزەرانیان.
زیكر كردن لەپاش دەستنوێژگرتن هۆكارە بۆ پاككردنەوە وڕزگاركردنی دڵ لە شیرك -هاوبەشدانان-، هەروەكو چۆن دەستنوێژگرتن هۆكارە بۆ پاككردنەوەی لاشە وخاوێنكردنەوە وڕزگاركردنی لە چڵك وپیسییەكان.
التصنيفات
سونەت وئادابەکانی دەستنوێژگرتن