ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا ، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی…

ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا ، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:«ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا (بەخەبەری دەکردەوە بۆ شەو نوێژ کردن بە پێی ویستی خۆی)، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە سیواک وئاوی بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئامادە دەکرد بۆ دەستنوێژگرتن لە کاتی شەودا، پاشان خوای گەورە لە هەرکاتێکی شەودا بەخەبەری دەکردەوە، ئەگەر هەڵبستایە ئەوا سیواکی دەهێنا بە سەر ددانەکانی بۆ ئەوەی ئەو بۆنە لا ببات کە بەهۆی خەوتنەوە بۆنی ناو دەمی گۆڕی بوو، پاشان دەستنوێژی دەگرت وشەونوێژی دەکرد.

التصنيفات

سونەت وئادابەکانی دەستنوێژگرتن, شەو نوێژکردن