ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە

ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئەو كەسە دەكات كە بە شەو لە خەو هەڵدەستێت بەوەی سێ جار ئاو هەڵبمژێتە نێو لووتی ودەریبكات، چونكە شەیتان بەدرێژایی شەو لەسەر هەموو بەشێكی لووتی دەمێنێتەوە.

فوائد الحديث

دروستە ئاو بکاتە -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەریبکات بۆ ئەو كەسەی تازە لە خەو هەستاوە؛ ئەمیش بۆ لابردنی شوێنەواری شەیتان لە نێو لووتیدا، وئەگەر دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا فەرمان بە ئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەركردنی زیاتر جەختی لەسەر كراوەتەوە.

دەركردنی ئاوی نێو لووت (الاستنثار) سوودی ئاو هەڵمژینە نێو لووت (الاستنشاق) تەواو دەكات؛ چونكە ئاو هەڵمژینە نێو لووت بۆ پاككردنەوەی ناو لووتە، وبە دەركردنی ئاوەكە پیسیەكانی نێو لووتیش دەردەچن.

بەستنەوەى باسەکە بە خەوی شەو لە وشەی (یبیت)ەوە وەرمانگرتووە؛ چونکە ئەم وشەیە تەنها بۆ خەوتن لە شەودا بەکاردێت، هەروەها خەوی شەو درێژ وقووڵە.

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی شەیتان دەچێتە نێو لاشەی مرۆڤەوە وتێکەڵی دەبێت لەکاتێکدا ئەو هەستی پێناکات.

التصنيفات

سیفەتی دەستنوێژگرتن