إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت
لە عەمرو كوڕی عامر كە ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت. (عەمرو دەڵێت) ووتم: ئەی ئێوە چیتان دەکرد؟ (ئەنەس) ووتی: یەك دەستنوێژگرتن بەس (ڕەوا) بوو بۆ كەسێکمان ؛ ئەگەر دەستنوێژەکەى نەشکایە».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча Lietuvių Kinyarwanda नेपाली മലയാളം Bosanski Italiano ಕನ್ನಡ Oromoo Română Shqip Soomaali Српски Українська Wolof Moore Tagalog Malagasy தமிழ் Azərbaycan فارسی ქართული 中文 Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هەموو نوێژێكی فەرز دەستنوێژێكی نوێی دەگرت ئەگەرچیش دەستنوێژەكەی نەشكا بێت ؛ ئەمیش بۆ بەدەستهێنانی پاداشت وفەزڵ. ئەنجامدانی زیاتر لە یەك نوێژ بە یەك دەستنوێژ ؛ ڕێگەپێدراوە بەمەرجێك دەستنوێژەكەی نەشكا بێت.فوائد الحديث
زۆرینەی کردەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە دەستنوێژگرتن بۆ هەموو نوێژێک ؛ ئەمیش بۆ ئەنجامدانی چاكترین وكامڵترین.
سونەتە -موستەحەبە- بۆ هەموو نوێژێک دەستنوێژ نوێ بکرێتەوە.
ئەنجامدانی زیاتر لە یەک نوێژ بە یەک دەستنوێژ ؛ ڕێگەپێدراوە.
التصنيفات
فەزڵی دەستنوێژگرتن