إعدادات العرض
ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیدا دەردەچن هەتاوەکو لە ژێر نینۆکەکانەوە دەردەچن
ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیدا دەردەچن هەتاوەکو لە ژێر نینۆکەکانەوە دەردەچن
لە عوسمانى کوڕی عەفانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیدا دەردەچن هەتاوەکو لە ژێر نینۆکەکانەوە دەردەچن».
الترجمة
ar bs en fa fr id ru tr ur zh hi bn es pt ml te sw ta si my th de ja ps vi as sq sv cs gu yo nl ug ha prs hu kn ky lt mg ro rw ne sr so mos uk bg tl wo az ka tg bm mk yao am kmالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک بەجوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ لەگەڵ ڕەچاو کردنی ئاداب وسونەتەکانى، ئەمە هۆکارە بۆئەوەی خواى گەورە لە گوناهەکانی خۆش بێـت، هەتاوەکو گوناهەکان لەلاشەیدا دەردەچن لەژێر نینۆکەکانی دەست وپێیەوە.فوائد الحديث
ئامۆژگاری بۆ گرنگیدان بە فێربوونی ئادابەکانی دەستنوێژگرتن ومەرج وسونەتەکانی، وکردەوە کردن پێی
فەزڵ وپاداشتی دەستنوێژگرتن، وهۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووکەکان، بەڵام گوناهە گەورەکان دەبێت تەوبەیان لێبکرێت بەمەرجەکانیەوە.
مەرجی دەرچوونی تاوان وگوناهەکان لە لاشە ئەوەیە کە بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت وبەو شێوەیە بێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردووەتەوە بۆ ئومەتەکەی.
لێخۆشبوونی گوناهەکان لەم فەرموودەیەدا بەستراوەتەوە بە دوورکەوتنەوە لە گوناهە گەورەکان وتەوبەکردن لێیان، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنْ تَجْتَنِبُوا كَبَائِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ...﴾ [النساء:31] واتە: ﴿ئهگهر خۆتان بپارێزن لهو تاوانه گهورانهی قهدهغه کراوه لێتان، ئهوه له گوناههکانی ترتان خۆشدەبین...﴾
التصنيفات
فەزڵی دەستنوێژگرتن