إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، ودەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بەسەر پەرچەمیدا، وبە سەر مێزەرەکەى وخوفەکانى
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، ودەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بەسەر پەرچەمیدا، وبە سەر مێزەرەکەى وخوفەکانى
لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، ودەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بە سەر پەرچەمیدا*، وبە سەر مێزەرەکەى وخوفەکانى». *(پەرچەم: لێرەدا مەبەست کۆتا شوێنی پێشەوەی مووی قژی کەسی ئاساییە لە سەردا، کە دەکەوێتە سەرەوەى ناوچەوانەوە)
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Português සිංහලالشرح
موغیرەی کوڕی شوعبە -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی دەستنوێژگرتندا دەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بەسەر پەرچەمیدا کە مەبەست لە پەرچەم لێرەدا کۆتا شوێنی پێشەوەی مووی قژی کەسی ئاساییە لە سەردا، کە دەکەوێتە سەرەوەى ناوچەوانەوە، پاشان مەسحی کردە سەر مێزەرەکەى، وهەروەها مەسح کردن لەسەر خوفەکانیش* سونەتە، هەروەکو لەم فەرموودەیە ولە فەرموودەی تریش هاتووە. *(خوفەکان: وەکو گۆرەوى وان لە پێ دەکرێن بەڵام لە پێست -جلد- دروستکراون)التصنيفات
سیفەتی دەستنوێژگرتن