دەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت

دەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت

لە یەحیای كوڕی عومارەی مازنیەوە دەڵێت: لەوکاتەی عەمرو کوڕی ئەبی حەسەن پرسیاری لە عبداللەی کوڕی زەید کرد ئامادەبوم سەبارەت بە دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-؟ ئەویش (عبداللە): داوای گۆزەیەك (دۆلكەیەک) ئاوی کرد، ودەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت، لە گۆزەكەوە ئاوی کرد بە دەستەکانیا، وسێ جار شۆردنی، ودەستی خستە ناو گۆزەکەوە، (ئاوی دەرهێنا) وڕایدایە نێو دەم ولووتی وئاوەکەی دەرکرد، بە سێ چنگ ئاو -سێ جار ئەمەی ئەنجامدا-، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكەوە (وئاوی دەرهێنا) ؛ وسێ جار دەم وچاوی شۆر، دواتر هەردوو دەستی -باڵەكانی- دوو جار شۆرد هەتاوەکو ئانیشکەکانی [ئانیشکەکانیشی شۆرد]، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكەوە (ئاوی دەرهێنا) وسەری مەسح کرد، (دەستە تەڕەکەی بەرەو پێشەوە وپاشەوە برد بە سەر سەریدا) ؛ یەک جار [مەسحكردنی سەر ؛ مەسحكردنی گوێیەكانیش دەگرێتەوە]، پاشان هەردوو پێیەکانی شۆرد هەتاوەكو گوێزنگەكانی [گوێزنگەكانیشی شۆرد].

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عبداللەی كوڕی زەید -ڕەزای خوای لێبێت- چۆنیەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری ڕوونكردەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بەشێوەیەكی كرداری، داوای گۆزەیەك (دۆلكەیەک) ئاوی کرد، سەرەتا دەستەكانی شۆرد -هەتاوەكو مەچەك-، گۆزەكەی لار كردەوە وئاوی كرد بەسەر دەستەكانیدا وسێ جار شۆردنی ؛ لە دەرەوەی گۆزەكە، وپاشان دەستی خستە ناو گۆزەکەو، وبە چنگ ئاوی دەرهێنا وڕایدایە نێو دەم ولووتی وئاوەکەی دەرکرد، بە سێ چنگ ئاو -سێ جار ئەمەی ئەنجامدا-، پاشان بە چنگ ئاوی لە گۆزەكە هێنا وڕووی سێ دەم وچاوی شۆرد، دواتر بەچنگ ئاوی دەرهێنا وهەردوو دەستی دوو جار شۆرد ؛ هەتاوەکو ئانیشکەکانی [ئانیشکەکانیشی شۆرد]، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكە وبە چنگ ئاوی دەرهێنا وسەری بەدەستەكانی مەسح کرد، بەپێشەوەی سەر -سەرەوەی نێوچەوان- دەستپێكرد ودەستەكانی برد بەرەو پشتەوەی سەری هەتاوەكو سەرەوەی مل، پاشان دەستەكانی گەڕاندەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە دەستیپێكرد ؛ یەک جار ئەمەی ئەنجامدا [مەسحكردنی سەر ؛ مەسحكردنی گوێیەكانیش دەگرێتەوە]، پاشان هەردوو پێیەکانی شۆرد هەتاوەكو گوێزنگەكانی [گوێزنگەكانیشی شۆرد].

فوائد الحديث

هەڵسوکەوتی مامۆستا باشترین هۆکار وئامرازە بۆ تێگەیشتن وجێگیربوونی زانست، ولەو هەڵسوكەوتانە ؛ فێركردن بە كردەوە.

ڕێگەپێدراوە شۆردنی هەندێک لە ئەندامەکان سێ جار، وهەندێک ئەندامی تر دوو جار، واجب ئەوەیە یەك جار بشۆردرێن.

واجبێتی ڕیزبەندی لە شۆردنی ئەندامەکانى دەستنوێژ ؛ بەو شێوەیەی لە فەرموودەكەدا هاتووە.

سنووری ڕوو بریتیە لە: بە درێژی؛ شوێنی دەرچوونی قژ لە كەسی ئاسایی هەتاوەكو چەناکە وشوێنی درێژبوونەوەی ڕیش، بە پانی؛ لە گوێ بۆ گوێیەكەی تر.

التصنيفات

سیفەتی دەستنوێژگرتن