سزا وهەڕەشە لە پاژنە پێیەكان بە دۆزەخ، بەجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرن

سزا وهەڕەشە لە پاژنە پێیەكان بە دۆزەخ، بەجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرن

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گەڕاینەوە لە مەككەوە بەرەو مەدینە لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەتا گەیشتینە لای هەندێك ئاو لە ڕێگادا ؛ هەندێك خەڵك پەلەیان كرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی عەسر، و بەپەلە دەستنوێژیان گرت، كاتێك گەیشتنیە لایان پاژنەی پێیان وشكی پێوە دیاربوو وئاو تەڕی نەكردبوو، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سزا وهەڕەشە لە پاژنە پێیەكان بە دۆزەخ، بەجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرن».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەككەوە بەرەو مەدینە سەفەری كرد وهاوەڵانی لەگەڵدا بوو، ولە ڕێگەیاندا هەندێك ئاویان -وەكو گۆمێكیان- بینی، هەندێك لە هاوەڵان دەستبەجێ پەلەیان كرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی عەسر، بەڵام پاش دەستنوێژگرتنیان پاژنەی پێی هەندێكیان ئاوی پێنەگەیشتبوو و وشك دیاربوو، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سزا وتیاچوون لەسەر ئەوانەی كەمتەرخەمن لە شۆردنی پاژنەی پێیان لەكاتی دەستنوێژگرتندا، وفەرمانی پێیان كرد زۆر بەجوانی وڕێكی وتەواوی دەستنوێژ بگرن.

فوائد الحديث

واجبێتی شۆردنی پێیەكان لەكاتی دەستنوێژگرتندا، چونكە ئەگەر تەنها مەسحكردنی پێیەكان بە ئاو بەس بووایە ؛ ئەوا هەڕەشەی ئاگر نەدەكرا لە ئەو كەسەی پاژنەی پێی ناشوات.

واجبێتی شۆردنی هەموو ئەندامانەی دەست نوێژ لەكاتی دەستنوێژگرتندا، وئەگەر بەشێكی كەم نەشوات لەو بەشانەی واجبە شۆردنیان ؛ بەئەنقەست و بەهۆی كەمتەرخەمی ئەوا نوێژەكەی دروست نییە.

گرنگی فێركردنی كەسی نەزان وڕێنموێنی كردنی.

كەسی زانا نكۆڵی دەكات لە كەمتەرخەمی لە فەرز وسونەتەكان ؛ بەڵام بە شێوازێكی گونجاو.

موحەمەد ئیسحاق دەهلەوی دەڵێت: جوانی وتەواوی دەستنوێژگرتن سێ جۆرە: فەرز ؛ ئەمیش شۆردنی هەموو بەشەكانی ئەندامەكان دەگرێتەوە یەك جار، وسونەت ؛ ئەمیش بریتیە لە شۆردنی ئەندامەكان سێ جار، وموستەحەب ؛ ئەمیش سێ جار شۆردنی ئەندامەكان دەگرێتەوە لەگەڵ مانەوە وپەلەنەکردن لە شۆردنی دەست نوێژ

التصنيفات

سیفەتی دەستنوێژگرتن