إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو لەسەر سێی چنگێک ئاوی بۆ هێندرا و باڵەکانى بە جوانى دەشۆرد
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو لەسەر سێی چنگێک ئاوی بۆ هێندرا و باڵەکانى بە جوانى دەشۆرد
لە عبداللەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو لەسەر سێی چنگێک* ئاوی بۆ هێندرا و باڵەکانى** بە جوانى دەشۆرد». *(چنگێک: مەبەست چنگێکی هەردوو دەستێکی قەبارە مامناوەندە)، **(باڵەکانى: مەبەست دەستەکانە هەتاوەکو ئانیشکەکانیش دەگرێتەوە)
[صەحیحە] [ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausaالشرح
لەم فەرموودەیەدا ئەو بڕە ئاوە باسکراوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەکاریدەهێنا بۆ دەستنوێژگرتن، ئەویش ئەوەیە بە دوو لەسەر سێی چنگێک* ئاو دەستنوێژی دەگرت، ئەوەى مەبەستە جێبەجێی دەکات بە بێ ئیسراف وزیادەڕۆیی کردن، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باڵەکانى** بە جوانى دەشۆرد؛ بەهەمان شێوە ئەندامەکانى تریش ئەمیش بۆئەوەیە ئاو بگاتە هەموو ئەندامە شۆردراوەکان. *(چنگێک: مەبەست چنگێکی هەردوو دەستێکی قەبارە مامناوەندە)، **(باڵەکانى: مەبەست دەستەکانە هەتاوەکو ئانیشکەکانیش دەگرێتەوە)التصنيفات
سیفەتی دەستنوێژگرتن