إعدادات العرض
ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان…
ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر دەستەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە دەستەکانى (بە دەستلێدان) کردوویەتی لە دەستیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر پێیەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە پێیەکانى (بە ڕۆیشتن بۆ شوێنی خراپ) کردوویەتی لە پێیەکانیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، کاتێک تەواو دەبێت (لە دەستنوێژگرتن) ئەوا پاکبووەتەوە لە هەموو گوناهەکان».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa தமிழ் অসমীয়া Nederlands Kiswahili ગુજરાતી Magyar ქართული Română Português ไทย తెలుగు मराठी دری አማርኛ Malagasyالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە مسوڵمان یان ئیماندار ئەگەر دەستنوێژ بگرێت وڕووی بشوات لە كاتی دەستنوێژدا؛ ئەوا هەموو گوناهێكی بچووك لە چاوەكانیەوە دەردەچن لە گەڵ ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە لە پاش شۆردنی ڕووی یان لەگەڵ كۆتا دڵۆپەی ئاو، ئەگەر دەستەكانی بشوات؛ لە دەستەكانیەوە هەموو گوناهێكی بچووك دەردەچن كە بە دەستەكانی كردوویەتی لە گەڵ ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە یان لەگەڵ كۆتا دڵۆپەی ئاو، ئەگەر پێیەكانی بشوات؛ لە پێیەكانیەوە هەموو گوناهێكی بچووك دەردەچن كە بە پێیەكانی چووە بۆی لە گەڵ ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە یان لەگەڵ كۆتا دڵۆپەی ئاو، هەتاوەكو دەردەچێت بە پاكبوونەوە لە هەموو گوناهە بچووكەكان لە پاش تەواوبوونی دەستنوێژەكە.فوائد الحديث
فەزڵ وپاداشتی بەردەوامبوون لەسەر دەستنوێژ گرتن؛ وهۆكارێكە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكان.
ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو كە هانی خەڵكی دەدات بۆ ئەنجامدانی گوێڕایەڵی وپەرستنەكان؛ بە باسكردنی پاداشت لەسەر ئەنجامدانیان.
هەموو ئەندامێکی مرۆڤ تووشی هەندێک لە تاوان وگوناهەکان دەبێت، بۆیە تاوان وگوناهەکان دەدرێنە پاڵ ئەو ئەندامەی کە تاوانەکەى پێکراوە، وتاوان وگوناهەکان لە هەر ئەندامێکەوە دەردەچن کە تەوبەیان لێکراوە.
دەستنوێژگرتن پاكبوونەوەی هەستپێكراوە، لەو كاتەدا دێتە دی كە ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن دەشۆردرێت، هەروەها پاكبوونەوەی واتاییە لەو گوناهانەی كە بەو ئەندامانە كراوە.