إعدادات العرض
1- ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە
2- باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات پارەیەکە کە لە سەر منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو خوای گەورە (لە جیهاددا)، وپارەیەک خەرجی بکات لە سەر هاوڕێکانی لە پێناو خوای گەورە
3- سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە، ناچنە بەهەشتەوە هەتا ئیمان نەهێنن، وئیمان ناهێنن هەتا یەکترتان خۆش نەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم کە بەهۆیەوە یەکتریان خۆش دەوێت؟ سەلام کردن لە نێوانتان بڵاو بکەنەوە
4- ئەگەر بەندەى مسوڵمان یان ئیماندار دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن، یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا
5- هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت
6- هەر ئافرەتێک لە ئێوە سێ منداڵی بمرێت؛ دەبن بە داپۆشەری لە ئاگری دۆزەخ
7- هەر یەکێک لە مسوڵمانان سێ منداڵی بمرێت؛ ئاگری بەر ناکەوێت مەگەر جێبەجێکردنی سوێندەکە نەبێت