کردەوەکان شەش (جۆرن) وخەڵکی چوار (جۆرن)

کردەوەکان شەش (جۆرن) وخەڵکی چوار (جۆرن)

لە خوڕەیم کوڕی فاتیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کردەوەکان شەش (جۆرن) وخەڵکی چوار (جۆرن)، (کردەوەکان): دوو شتی هەرەگرنگ کە دوو سەرەنجامیان هەیە (موجبتان)، یەک (شت) وپاداشتە هاوشێوەکەی، وچاکەیەک ودە هێندەى پاداشتی، وچاکەیەک وحەوت سەد هێندەى پاداشتی، (موجبتان): هەر یەکێک بمڕێت وهاوبەشی بۆ الله دانەنابێت دەچێتە بەهەشتەوە، و هەرکەسێک بمرێت بەشێوەیەک لە شێوەکان هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە، یەک (شت) وپاداشتە هاوشێوەکەی: هەرکەسێک مەبەست ونیەتی کردنی چاکەیەکی هەبێت هەتا لەدڵیدا هەستی پێبکات، وخواى گەورە پێی دەزانێت ؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت، وهەرکەسێک خراپەیەک بکات، ئەوا خراپەیەکی لەسەر دەنووسرێت، وهەرکەسێک چاکەیەک بکات بە دە هێندە بۆی دەنووسرێت، وهەرکەسێک ببەخشێت لەپێناو خواى گەورە ئەوا چاکەیەک بە حەوت سەد هێندە (پاداشتە)، سەبارەت بە خەڵکی؛ هەندێک: زۆری پێبەخشراوە لە دونیادا وبێ بەشکراوە لە قیامەتدا، وهەندێک: کەمی پێبەخشراوە لە دونیادا وزۆری پێبەخشراوە لە قیامەتدا، وهەندێک: بێ بەشکراوە لە دونیا وقیامەتدا، وهەندێک: زۆری پێبەخشراوە لە دونیا وقیامەتدا».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کردووە کە کردەوەکان شەش جۆرن وخەڵک چوار جۆرن، شەش جۆری کردەوەکان: یەکەم: هەرکەسێک بمرێت وهاوبەشی بۆ خوا بڕیار نەدابێت ؛ چوونە بەهەشت بۆ ئەو واجب دەبێت. دووەم: هەرکەسێک بمرێت وهاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت ؛ چوونە دۆزەخ بۆی واجب دەبێت و بەهەتاهەتایی تێیدا دەمێنێتەوە. وئەمانە ئەو دوو شتەن کە دوو سەرەنجام بۆیان مسۆگەرە سێیەم: نیەتی چاکەکاری، هەرکەسێک نیەتی کردنی چاکەیەکی هەبێت لەدڵەوە ڕاستگۆ بێت وهەستی پێبکات، خوا بەم نیەتەى دەزانێت، پاشان ناتوانێت ئەو کردەوەیەک بکات چونکە لەژێر تواناى ئەودا نیە سەرئەنجام چاکەیەکی تەواوی بۆ دەنووسرێت بەهۆی نیەتەکەیەوە. چوارەم: کردنی خراپە، هەرکەسێک خراپەیەک بکات ئەوا تەنها یەک خراپەى لەسەر دەنووسرێت. وەکو خۆی دەنووسرێت بەبێ زیادکردن پێنجەم: چاکە بە دە هێندە دەنووسرێت، وهەروەها هەرکەسێک نیەتی کردنی چاکەیەکی هەبێت وبیکات؛ ئەوا دە چاکەی بۆ دەنووسرێت. شەشەم: چاکە بە حەوت سەد هێندە یان زیاتر دەنووسرێت، ئەمیش ئەوەیە کەسێک یەک جار ببەخشێت لەپێناو خواى گەورە ئەوا پەروەردگار بە حەوت سەد هێندە یان زیاتر چاکەى بۆ دەنووسێ، وئەمیش بەخشندەیی وفەزڵی خواى گەورەیە -تبارک وتعالى- لەسەر بەندەکانى. سەبارەت بە جۆرەکانی خەڵکی کە چوارن: یەکەم: کەسێک ڕزقی فراوانى پێبەخشراوە لە دونیادا، هەرچی بوێت دەستی دەکەوێت، بەڵام لە کردەوەی چاک بۆ قیامەت بێبەشکراوە بۆیە چارەنووسی بەرەو دۆزەخە، ئەمیش کافرى دەوڵەمەندە. دووەم: کەسێک کەمی پێبەخشراوە لە ڕزقی دونیا، زۆری پێبەخشراوە لە کردەوەى چاک بۆ قیامەت، وچارەنووسی بەرەو بەهەشتە، وئەمیش ئیماندارى هەژارە. سێیەم: کەسێک کەمی پێبەخشراوە لە دونیا ولە کردەوەى چاک بۆ قیامەت بێبەشکراوە، ئەمیش کافرى هەژارە. چوارەم: کەسێک ڕزقی فراوانى پێبەخشراوە لە دونیادا، وزۆری پێبەخشراوە لە کردەوەى چاک بۆ قیامەت، ئەمیش ئیماندارى دەوڵەمەندە.

فوائد الحديث

گەورەیی فەزڵی پەروەردگار -سبحانه وتعالى- لەسەر بەندەکانى و چەندەها جارکردنی چاکەکانیان.

دادپەروەری وبەخشندەیی الله -سبحانه وتعالى-، لە خراپەدا بە دادپەروەری مامەڵەمان لەگەڵدا دەکات ؛ لەپاداشتی یەک خراپەدا تەنها یەک خراپە دەنووسرێت.

ترسناکی ومەزنێتی تاوانى هاوبەشدانان بۆ الله، چونکە دەبێتە هۆی بێبەشبوون لە چوونە بەهەشت.

ڕوونکردنەوەى فەزڵی بەخشین لەپێناو الله.

چەندەها جاربوونی پاداشتی بەخشین لەپێناو خواى گەورە لە حەوت سەد هێندەوە دەستپێدەکات؛ چونکە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەى وشەی الله -سەرخستنی ئاینی ئیسلام-.

ڕوونکردنەوە وپۆلێن وجۆرەکانى خەڵکی وجیاوازیان.

لەوەیە لە دونیادا ڕۆزی فراوان بە بێ باوەڕ و ئیماندار ببەخشرێت، بەڵام لە قیامەتدا ڕۆزی فراوان تەنها بە ئیماندار دەبەخشرێت.

التصنيفات

فەزڵی تەوحید (یەک خوا پەرستی), فەزڵی کردەوەکانی دڵ, فەزڵی کردەوەکانی لاشە (کردەوەکانی ئەندامەکان), خێرکردنی سونەت (خۆبەخش)