إعدادات العرض
1- هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا؛ ئەوا خواى گەورە بە هۆی ئەمانەوە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت
2- هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات
3- مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات
4- هەرکەسێک بمرێت و هیچ هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدابێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وهەرکەسێک هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە
5- ?خواى گەورە پیاوێک جیادەکاتەوە لە ئومەتەکەم لەپێش هەموو خەڵکی لەڕۆژی قیامەتدا
6- گۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانی کردن وکۆبوونەوە، وماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وسەلام کردنی ئێوە بە من دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بن
7- پێم خۆش نییە کە بە قەد شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبێت وسێ شەو بەسەرمدا تێپەڕ ببێت وهیچ دینارێکی لە لام مابێت، مەگەر ئەوەندە نەبێت کە قەرزەکانی پێ بدەمەوە، ئەوە نەبێت؛ ئەوا دەیبەخشمە بەندەکانی خوای گەورە بە ئەملا وبە ئەولادا
8- ئەی پێغەمبەری خودا وازم لە هیچ تاوانێکی بچووک وگەورە نەهێناوە -هەموویم کردووە-، فەرمووی: «ئایا شاهێدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)؟