هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات

هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وموعاز لە پێکەوە لە سەر پشتی ئاژەڵێک بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش ووتی: «من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسانەوە فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر ووتی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسان هەر فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر فەرمووی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، سێجار هەردوو لا ئەم قسانەیان دووبارە کردەوە وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات»، ئەویش (موعاز) ووتی: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا بە خەڵکی نەڵێم بۆ ئەوەی ببێتە هۆی خۆشی وموژدە بۆیان؟» ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر وا بکەیت ئەوا تەنها پشت بەمە دەبەستن (واتا ئیتر ئەوەندە کردەوەی چاک ناکەن)» بۆیە موعاز پێش ئەوەی بمرێت ئەمەی گێڕایەوە چونکە ترسا گوناهبار بێت (بەهۆی شاردنەوەی زانست).

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

موعاز لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی سواریدابوون، فەرمووی: ئەی موعاز؟ وسێ جار بەم شێوەیە بانگی کرد بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ئەوەى دەیڵێت. وهەموو جارێک موعاز بەم شێوەیە وەڵامی دەدایەوە: من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا، واتا هەموو جارێک وەڵامت دەدەمەوە کە بانگم بکەیت، ولە خزمەت ویارمەتی وجێبەجێکردنی پێویستیەکانتم. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ)، واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی بدات بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ)، واتا: موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە، بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ واتا درۆ نەکات لەم شاهێدی دانە، ئەگەر بمرێت لەسەر ئەمە خواى گەورە چوونە دۆزەخی لەسەر حەرام دەکات. موعاز -ڕەزاى خواى لێبێت- داوای کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی پێبدات ئەم موژدە خێرە بە خەڵکی بڵێت بۆئەوەی دڵخۆش بن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ترسا لەوەى خەڵکی تەنها پشت بەئەمە ببەستن، وکردەوەیان کەم بێت. بۆیە موعاز بە کەسی نەووت ؛ هەتا پێش مردنی، ترسا لەوەى تووشی تاوان بێت بەهۆی شاردنەوەى زانست.

فوائد الحديث

ئاماژەیە بۆ سادەیی (تواضعی) پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ موعازی لەپشتیەوە سوار کرد لەسەر ئاژەڵەکەى.

ئاماژەیە بۆ شێوازێک لەشێوازەکانى فێرکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چەندجارێک بەشێوەى بانگکردن ناوى موعازی هێنا ؛ بۆئەوەى سەرنجی ئەوە بدات کە دەیڵێت.

لە مەرجەکانی شاهێدیدان بە (لا إله إلا الله و محمد رسول الله) ئەوەیە کە ئەو کەسەی شاهێدیەکە دەدات ؛ ڕاستگۆ بێت ودرۆزن نەبێت وگومانی نەبێت.

ئەهلی تەوحید (ئەهلی یەک خوا پەرستی) بۆ هەتاهەتایی لە دۆزەخ نامێننەوە، ئەگەر بچنە دۆزەخەوە بە هۆی تاوانەکانیان ؛ ئەوا دەردەچن پاش ئەوەی پاک دەبنەوە لە تاوانەکان.

فەزڵ وپلەو پایەی هەردوو شاهێدیدانەکە بۆ کەسێک بەڕاستگۆییەوە بیڵێت.

لەهەندێک حاڵەتدا وازهێنان لە ووتنی قسەیەک ئەگەر ببێتە هۆی خراپەیەک ؛ ڕێگەپێدراوە.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەروەردگارێتیدا, فەزڵی تەوحید (یەک خوا پەرستی)