إعدادات العرض
1- پرسیارم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئایا چی تاوانێک گەورەترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هاوبەش وشەریک بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لە کاتێکدا کە ئەو تۆی دروستکردووە
2- هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات
3- (عەرش لە کورسی گەورەترە): کورسی بە بەراورد لە گەڵ عەرشدا وەکو ئەڵقەیەکی ئاسنی وایە کە فڕێ درا بێتە بیابانێکی سەر زەوی
4- توندترین سزا لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوانەیە کە وێنەى دروستکراوەکانى خودا دەکێشنەوە
5- خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم (منداڵدان)، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت، پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ، خراپەکار یان چاکەکار، ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟ ئایا چەندێک دەژێت؟ هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە
6- ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەرمووە؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، -پێیانی فەرموو کە پەروەردگار- فەرموویەتی: «بەیانی هات بەسەر بەندەکانمدا؛ هەندێکیان ئیمانیان بە من هێنا، وهەندێکیان کافربوون -بێباوەڕبوون بە من-