إعدادات العرض
ئایا چی تاوانێک گەورەترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: «هاوبەش وهاوتا بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لەکاتێکدا ئەو تۆی دروستکردووە
ئایا چی تاوانێک گەورەترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: «هاوبەش وهاوتا بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لەکاتێکدا ئەو تۆی دروستکردووە
لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پرسیارم كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا چی تاوانێک گەورەترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: «هاوبەش وهاوتا بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لەکاتێکدا ئەو تۆی دروستکردووە»، ووتم: پاش ئەوە چی (واتە: چی تاوانێک گەورەترە)؟ فەرمووی: «منداڵەکەت بکوژیت لە ترسی ئەوەی لە خواردنەکەت دەخوات»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «زینا بکەیت لەگەڵ هاوسەری دراوسێکەت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە සිංහල ไทย دری Кыргызча or Kinyarwanda नेपाली Malagasy Română Lietuvių Oromoo Nederlands Soomaali Српски Українська ಕನ್ನಡ Wolof Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە گەورەترین تاوانەكان، فەرمووی: گەورەترین تاوان ؛ شیرك وهاوبەش بڕیاردانە بۆ الله، ئەمیش بریتیە لەوەی كەسێك یان شتێك بكەیتە هاوتا ویەكسان بە الله ؛ لە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو وسیفەتەكانی، خوای گەورە لەم تاوانە خۆش نابێت مەگەر بە تەوبەكردن، وئەگەر بكەری ئەم تاوانە لەسەری بمرێت ئەوا بەهەتاهەتایی لەدۆزەخدا دەمێنێتەوە. پاشان تاوانی كوشتنی منداڵ لەترسی ئەوەی لە خواردنەكەی دەخوات، وبەشی خۆی نامێنێت، وكوشتنی هەر نەفسێك بەناهەق حەرامە ؛ بەڵام تاوانەكە گەورەترە ئەگەر بكوژ وكوژراو كەسوكاری یەكتر بن، وهەروەها تاوانەكە گەورەترە ئەگەر مەبەستی بكوژ ئەوە بێت ؛ كوژراو بەشدار دەبێت لەو ڕزقەی الله پێی بەخشیووە. پاشان زیناكردنی پیاو لەگەڵ هاوسەری دراوسێكەی ؛ ئەمیش لەڕێگای هەوڵدان بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتی دراوسێكەی هەتاوەكو زینای لەگەڵدا دەكات ودێتە ژێر ڕكێفیەوە. زینا كردن حەرامە، بەڵام تاوانەكەی گەورەترە ئەگەر زیناكردنەكە لەگەڵ هاوسەری دراوسێ بێت ؛ چونكە شەریعەت فەرمانیكردووە بە چاكەكاربوون وباش هاوەڵی دەرهەق بە دراوسێ.فوائد الحديث
جیاوازی پلەی تاوانەکان لە گەورەییدا، هەروەکو چۆن کردەوە چاکەکان پلەیان جیاوازە لە فەزڵ وپاداشتدا.
گەورەترین تاوان بریتیە لە: شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خوای گەورە، پاشان کوشتنی منداڵ لەترسی ئەوەی لە خواردنەكەت دەخوات، دواتر زینا کردن لەگەڵ هاوسەری دراوسێكەت.
ڕزق وڕۆزی بەدەستی خوای گەورەیە، وپەروەردگار ڕزقی هەموو خوڵقێنراوەكانی زامن كردووە.
گەورەیی مافی دراوسێ، وتاوانی ئازاردانی گەورەترە لە تاوانی ئازاردانی خەڵكانی تر.
تەنها خوڵقێنەر شایستەی پەرستنە ؛ كە تاكە وبێ هاوتا وبێ هاوبەشە.
التصنيفات
تاکبوونی خودا لە پەروەردگارێتیدا