(عەرش لە کورسی گەورەترە): کورسی بە بەراورد لە گەڵ عەرشدا وەکو ئەڵقەیەکی ئاسنی وایە کە فڕێ درا بێتە بیابانێکی سەر زەوی

(عەرش لە کورسی گەورەترە): کورسی بە بەراورد لە گەڵ عەرشدا وەکو ئەڵقەیەکی ئاسنی وایە کە فڕێ درا بێتە بیابانێکی سەر زەوی

لە ئەبی زەری غیفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «کورسی بە بەراورد لە گەڵ عەرشدا وەکو ئەڵقەیەکی ئاسنی وایە کە فڕێ درا بێتە بیابانێکی سەر زەوی».

[صەحیحە] [ئیبنو ئەبی شەیبە لە ئەلعەرشدا گێڕاویەتیەوە - ذەھەبی گێڕاویەتیەوە لە ئەلعلودا]

الشرح

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەوە دەکات کە (کورسی) لە گەڵ ئەوەی کە چەندێک مەزن وگەورەیە بەڵام بە بەراورد لە گەڵ مەزنێتی عەرشی پەروەردگار وەکو ئەڵقەیەک وایە کە لە بیابانێکدا بێت لە زەوییەکی فراوان، وئەمەش بەڵگەیە لە سەر مەزنێتی پەروەردگار کە خوڵقێنەری عەرش وکورسیە، وبەڵگەیە لە سەر توانای بێ سنووری بە سەر هەموو شتێکدا. (کورسی: ئەو شوێنەیە کە پەروەردگار هەردوو پێی خۆی لە سەری دادەنێت، بە بێ ئەوەی لە هیچ لە دروستکراوەکان بچێت ونابێت هەرگیز بیر لەم بابەتە بکرێتەوە بەڵکو تەنها باوەڕمان پێیەتی وەکو ئەوەی کە هاتووە لە قورئان وسونەتدا بێ شوبهاندن -چواندن- وبە بێ پەکخستنی واتاکەی وبە بێ باسکردنی چۆنیەتی).

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەروەردگارێتیدا