ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟

ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟

لە قەتادەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: ئەنەسی کوڕی مالیک بۆمانی گێڕایەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- : پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن کافر لەسەر ڕووی حەشر دەکرێت؟ ئەویش فەرمووی: «ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟»، قەتادە ووتی: بەڵێ، سوێند بە شکۆداری پەروەردگارمان.

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: کافر چۆن حەشر دەکرێت لەسەر ڕووی لە ڕۆژی قیامەتدا؟! ئەویش فەرمووی: خواى گەورە وا دروستیکرد کە لەسەر پێیەکانی ڕێ بکات لە دونیادا ئایا ناتوانێت وایلێبکات کە لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟! خواى گەورە لەسەر کردنی هەموو شتێک توانادارە.

فوائد الحديث

بێنرخی کافر لەلای خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا و لەسەر ڕووی ڕێ دەکات.

التصنيفات

باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی, تاکبوونی خودا لە پەروەردگارێتیدا, تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا